میکانیکی کوانتۆم

میکانیکی کوانتۆم یان میکانیکی پەرەمە لقێکە لە زانستی فیزیای نوێ کە باس لە تەنۆلکە بچوکەکان دەکات کە قەبارەکەیان بەقەدەر گەردیلەیەکە و کاریگەریەکانی کوانتەم لە ١٠ نانۆ بەرەوخوار دەست پێدەکات.

میکانیکی کوانتەم لقێکی نوێی فیزیایەکە لە سەدەی بیست سەریھەڵدا و چەندین فیزیایی بەناوبانگی وەک ماکس پلانک و ئەنیشتاین، شڕۆدینگەر، ھایزێنبێرگ، دیراک، نێلز بۆڕ و ھتد دەستێکی باڵایان ھەبوو لەم بیردۆزە.

میکانیکی کوانتۆم

مێژوو

سەرەتای سەرھەڵدانی ئەم بیردۆزە بۆ سەرەتای سەدەی بیست دەگەڕێتەوە. کاتێک لە کۆتایی سەدەی نۆزدە فیزیای کلاسیک نەیتوانی ڕاڤەی چەند دیاردەیەکی فیزیایی بکات (وەک تیشک دانەوەی تەنی ڕەش) زانایان بیریان لە جێگرەوەیەک کردەوە. ماکس پلانک توانی بە شێوەی تاقیکردنەوە بگات بە ھاوکێشەیەک کە بە تەواوی تەریب بوو لەگەڵ داتا تاقیگەییەکان. بەڵام ھاوکۆلکەیەک لە ھاوکێشەکەی دا بوو کە پێویستی بە ڕاڤە کردن بوو لەڕێی ماتماتیکیەوە. لە کۆتایی دا ئەم ھاوکۆلکەیە ناوی لێنرا بە نەگۆڕی پلانک. یەکێک لەم شتە جیاوازانەی کە پلانک لە ڕاڤە ماتماتیکیەکەی دا بانگەشەی بۆ دەکرد ئەوە بوو کە تەنانەت ووزەی دەردراو بەشێوە شەپۆلی کارۆموگناتیسی لەلایەن تەنی ڕەشەوە لە یەکەی یەکپارچە پێک ھاتوە کە پێی دەگوترێ کوانتا (Quanta). دواتر بەسود وەرگرتن لەم بیردۆزە نوێیە ئەڵبێرت ئەنیشتاین لە ساڵی ١٩٠٥ توانی ڕاڤەی ماتماتیکی بۆ دیاردەی کارۆڕوناکی (photoelectric effect) بکات. کوانتای ڕووناکیش ناوی لێنرا فۆتۆن. دواتر لە ڕێی ھەندێ تاقیکردنەوەی تر و سود وەرگرتن لە بیردۆزی کوانتەم چەندین نەھێنی تر دۆزرانەوە. بۆ نمونە پەیکەری گەردی و پێکھاتەکانی و چەندین سیفاتی نوێی ئەلێکتڕۆن و پڕۆتۆن و نیۆتڕۆن دۆزرانەوە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئەلبەرت ئاینشتاینفیزیاماکس پلانک

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئایدززانکۆی سەلاحەدین کۆڵێژی ھونەرە جوانەکانحیزبوڵڵای لوبنانئینسایکڵۆپیدیاکۆندۆمبزنقەرەداغھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیلباشووری کوردستانعەلی مەرداندارستانی ئەمازۆنئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاوایانەی وەرزشی خەلیفانشێخی سەنعانسەلەفیئەدۆبی فۆتۆشۆپسەید سادقسووریاقەزای شارباژێڕفریدریش نیچەچێ گیڤاراپارتی پارێزگارانی کوردستانقورئانسۆران (شار)کێری مرۆڤدەفتەرڕۆژاوای کوردستانڕێگای ئاوریشمپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانگۆران (تیرە)١٣ی نیسانئیمپراتۆریەتیی مەغۆلجامی ئۆقیانوسیائیمپراتۆریەتیی ڕۆمیفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکییەکتاپەرستی لە ئیسلامدانەخشەعوسمان کوڕی عەفانکوردستانئاشتیدووشەممەژانی گەل (فیلم)بەکارھێنانی ڕابوێرانەی ماددەی ھۆشبەرلالشمەلای جزیریمەلا مستەفا بارزانی١ی نیسانمیرنشینە کوردییەکانتەلاسیمیاشامارانسنەئاڤێستاھێرشی ھۆڵی کرۆکۆس سیتیئەرەستووقەزای شنگالئاڵا تاڵەبانیعادیلە خانمعەباس کەمەندیخشتەی خولیئاوات بۆکانیفۆنۆلۆجی.gdمحەممەدعەرەبستانی سعوودیئادیابینشەمسی تەورێزیئیسلام بەپێی وڵاتتۆپی دەستدایک و باوکتورکیائیندۆنیزیا🡆 More