شەدادییەکان بنەماڵەیەکی کوردی پەیڕەوی ئیسلامی سوننە بوون، کە بەسەر ناوچە جیاوازەکانی ئەرمەنستان و ئاران لە ساڵی ٩٥١ ھەتا ١١٩٩ی زایینی حوکمڕانییان کردووە.
میرنشینی شەدادی لە دوین لەلایەن محەممەد کوڕی شەدادەوە دامەزرا. لە ساڵی ١٠٨٨دا شای سەلجووقییەکان ھێرشێکی مەزنی کردە سەر دەوڵەتی شەدادی و کۆتایی پێ ھێنا. لە ڕێگەی ماوەی درێژخایەنیان لە ئەرمەنستان، زۆر جاران
میرنشینی شەدادی | ||
---|---|---|
پایتەخت | دوین، گەنجە، ئانی | |
دەوڵەت | میرنشین |
شەدادییەکان لەگەڵ بنەماڵەی شاھانەی بەگراتوونیی ئەرمەنی ھاوسەرگیریان کردووە. میرنشینی شەدادی لە شاری دوین دامەزرا و لە کۆتاییدا حوکمڕانی شارە گەورەکانی تریان وەکوو بەردەع و گەنجە گرتە دەست.
لە ئەو سەردەمەدا سێ دەوڵەتی کوردی لە کوردستان ھەبوون کە دەوڵەتانی شەدادی، مەروانی و حەسنەوی بوون.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میرنشینی شەدادی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میرنشینی شەدادی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.