مایکرۆفت ھۆڵمز (بە ئینگلیزی: Mycroft Holmes) کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە لە چیرۆکەکانی نووسراو لەلایەن سێر ئارثەر کۆنان دۆیڵ دەرئەکەوێت.
ئەو برا گەورەی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزە (بە حەوت ساڵ)، ئەو بەرپرسی حکومییە و ئەندامی دروستکەری Diogenes Club ە. مایکرۆفت باسکراوە بەھەبوونی توانای ڕێنیشاندان و زیرەکی کە توانای براکەشی تێدەپەڕێنێت، ھەرچۆنێک بێت بەکارھێنانە پراکتیکییەکەیان سنووری بۆدانراوە بە حەز نەبوونی بۆ کاری مەیدانی.
مایکرۆفت ھۆڵمز | |
---|---|
کەسایەتیی شێرلۆک ھۆڵمز | |
یەکەم دەرکەوتن | "The Adventure of the Greek Interpreter" (١٨٩٣) |
دوایین دەرکەوتن | "The Adventure of the Bruce-Partington Plans" (١٩٠٨) |
دروستکراوە لەلایەن | ئارثەر کۆنان دۆیڵ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
ڕەگەز | نێر |
پیشە | بەرپرسی حکومی |
خزمەکان | شێرلۆک ھۆڵمز (برا) |
نەتەوە | بەڕیتانی |
کارەکتەرەکە زۆرجار بەرجەستەکراوە لە ئەدەب و میدیادا، کە پێکدێت لە زنجیرە تەلەڤیزیۆن، فیلم، ڕادیۆ، و کۆمیک. ئەو بەناوبانگیشە لە کلتور، کە لە زۆرینەی کاردا ناوی ھێنراوە، کە ئاماژە بە کارەکەی، کەسایەتی، یان پەیوەندی لەگەڵ شێرلۆک ھۆڵمز ئەکرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مایکرۆفت ھۆڵمز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مایکرۆفت ھۆڵمز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.