لەشفرۆشی لە کووەیت نایاسایییە، بەڵام باوە.
زۆربەی لەشفرۆشەکان خەڵکی دەرەوەی وڵاتن.
بەرپرسانی یاسا زۆربە لەشفرۆشەکان وەدەر دەنێن یان ئەوان ناچار دەکەن پێش ئازادبوون «بەڵێنی کرداری چاک» واژوو بکەن. زۆربەی خاوەنکارانی لەشفرۆشی، بە گرتن مەحکووم دەکرێن. ھەندێک ڕاگەیەندراو لەبارەی وەرگرتنی بەرتیل لە قەحبەخانەکان و ئاگادارکردنەوە بۆ ھێرشەکانی داھاتوو لەلایەن پۆلیسەوە ھەیە.
نەتەوە جۆراوجۆرەکانی لەشفرۆشەکان و کۆنترۆڵی ئەوان لەلایەن گەوادەکان لە ناوچە جیاوازەکانی کووەیت دەبینرێت، کە بریتین لە فلیپینییەکان لە پارێزگای ئەحمەدی، ئیتیۆپییەکان لە پارێزگای حوولی، ھیندییەکان، سریلانکییەکان و بەنگلادێشییەکان لە پارێزگای فەروانیە و بەشێک لە سالمیە. ھیندییەکان و چینییەکان لە ناوەندە کڕینەکانی سالمیە ئیش دەکەن. ھەروەھا لەشفرۆشانی عەرەب و ئەورووپی لەو وڵاتەدا بوونیان ھەیە.
دەگوترێت کە قەحبەخانەکان لە جەھرا، حوولی، جلیب شیووخ، سالمیە، فەحیحیل، فینتاس و جابریە بوونیان ھەیە.
ئەم کووەیت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لەشفرۆشی لە کووەیت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.