لەشفرۆشی یان سێکسی بە پارە کردارێکە بۆ بەدەست هێنانی پارە.
لەشفرۆشتن جگە لە بۆ بەدەست هێنانی پارە بۆ گەیشتن بە سوودمەندی تریش ئەنجام دەدرێت. باری یاسایی لەشفرۆشی لە وەڵاتە جیاوزەکان لە سزای کوشتن تا وەکوو سەیر کردن وەک کارێکی یاسایی و داهات هێنەر گۆڕان بە خۆیەوە ئەبینێ.
بە کار هێنانی وشەی لەشفرۆش لە ناو خەڵکی و کلتووری خەڵکا کارکردگەلێکی جیاوازی هەیە و زۆر جار وەک ئامڕازێک بۆ شکاندن و سووکایەتی کردنی بە کەسێک بەکار دێت کە ئەمە نیشان دەری ئەم خاڵەیە کە لەشفرۆشی لە ناو کۆمەڵگادا بە فەرمی بوونی نیەو و وەک کارێکی "بیلعەت" و ناشایست سەیری ئەکرێت.
ئەم وشەیە لە کۆمەڵگادا بۆ کەسێک بەکار دێت کە خەریکی کردەوەگەلی سێکسی ناشایستە وەک کەسێکی"سۆزانی" و کەسێک کە کاری سێکسی لەدەر بازنەی ژن و مێردایەتی ئەنجام ئەدات.
ئەکرێ بوترێ کە لە زمانی کوردیدا ئەم وشەیە نوێیە و بەکار هێنانی لەناو کۆمەڵی خەڵکا زۆر باو نیە، زیاتری خەڵک لەش فرۆش بە ناو گەلێک وەک قەحبە، گاندەر، قووندەر، حیز، سۆزانی، سۆزمانی، جندە و ھتد... ناو ئەبەن و جیاوازی نێوان کەسێک کە بۆ پارە لەشی خۆی ئەخاتە بەر حەزی پیاوان و کەسێک کە بۆ رابواردن و حەزی سێکسی لەگەڵ پیاوان جووت ئەبێ، ناکەنەوە.
هەندێک جار لەشفرۆشی وەک کۆنترین پیشەی دنیا ئەناسرێ.
دڵدارەکان و لەشفرۆشەکان[ژێدەر پێویستە]وەک چین و توێژێکی تێگەیشتوو و خاوەن فەرهەنگ لە سەدەی هەژدەیەم لە فەڕەنسا ئەناسران. لە کاتێکدا کە زۆربەی پیاوانی ئەو سەردەمە لە خوێندن و نووسین بێ بەهرە بوون، ژنە لەشفرۆشەکان و دڵدارەکان بە هۆی نزیکایەتی لەگەڵ خانەدان و کەسایەتیە دەسەڵات دارەکان دەبوو جگە لە فێر بوونی نووسین و خوێندنەوە، خوێندنەوەشیان لە سەر ئەدەبیات و مێژوو، شێعر و فەلسەفە بببوایە. هەر بەو هۆیەوە رێیان پێدرابوو تاکوو بتوانن بچنە تەواوی زانکۆکان و کۆلێجەکان و کتێبخانەکانی پاڵشا و خانەدانەکاندا و کەڵک لە کتێب و زانستەکانی ئەو شوێنانە وربگرن[ژێدەر پێویستە].
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کەسی لەشفرۆش رووبەڕوی توندوتیژی جەستەیی ئەبێتەوە و لە لایەن کڕیارەوە ئەکەوێتە بەر شاڵاو و لێدان و ئازار و ئەشکەنجە و تەنانەت کوشتن. حاڵەتی توندوتیژی دژی لەشفرۆش تەنیا لە لایەن کڕیارەوە ئەنجام نادرێت، هەندێک جار لە لایەن کەسانێکەوە بە مەبەستی دزینی ئەو پارانە کە لەشفرۆش پێیەتی ئەنجام ئەدرێت.
چالاکانی مافی مرۆڤ راپۆرتیان داوە کە هەزاران ژن و کچی نەدار و فەقیر ساڵانە پاش ئەوەی بە فێڵ و تەڵەکە و وادەی کار و زەماوەند کردن لە گوندەکانەوە بۆ شارەکان ئەبردرێن، وادار ئەکرێن لەشفرۆشی بکەن.
زۆرکەس و لایەن روویان هێناوەتە فرۆشتنی مرۆڤ و مامەڵە کردن بە قاچاخی مرۆڤەوە، رادەی مرۆڤە قاچاخ کراوەکان لە ٦٠٠ هەزارەوە بۆ ٨٠٠ هەزار مەزندە ئەکرێ[ژێدەر پێویستە]. لە سەدا ٨٠ی ئەم کەسانە ئەو کچ و ژنانەن کە ساڵانە لە وەڵاتە جیاجیاکان ئەفرۆشرێن و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا رووبەڕوی لەشفرۆشی یان کار کردن لە ئیشە بێ نرخەکان و ئیشە ئەستەمەکان ئەبنەوە.
بەڵام ئەم ژمارانە ئەو قوربانیانە ناگرێتەوە کە لە وەڵاتەکەی خۆیاندا ئەفرۆشرێن، کێشەیەک کە ئێستا وڵاتی هێندی گرتۆتەوە، وڵاتێکی گەورە و بەربڵاو کە قاچاخجیەکان بە ئاسانی بتوانن قوربانیەکانیان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بگوازنەوە، بۆ شوێنێک سەدان کیلۆمەتر دوورتر و بە زمانێکی جیاوازەوە و چانسێکی کەمتر بۆ قوربانیەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و زێدی خۆیان.
کۆیلەداری هاوچەرخ، کۆیلەداری سێکسی و کۆیلەداری سپی، چەن ناوی ترن بۆ قاچاخی مرۆف بە مەبەستی سێکسەوە.
لەشفرۆشی لە زۆریەک لە وڵاتانی دنیادا وەک پیشەیەک چاوی لێدەکرێ و بەپێی یاسا پارێزگاری لێ ئەکرێ و بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی ئەم کارە ئەکەن، یاساگەلێکی چڕ و پوختە داڕێژراوە. وردەکاریەکان و ئاستی ئازادبوونی ئەم پیشەیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک و لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە.
لە وڵاتەکانی نیوزیلەند، سوئیس، ئۆستراڵیا، ئارژانتین، بلژیک، برێزیل، کانادا، ئۆتریش، کاستاریکا، دانمارک، ئاڵمان، تورکیە، ئیتالیا، یوونان، هۆڵەندو هتد...لەشفرۆشی یاساییە و لە ژێر چاودێری و پارێزگاری یاسای تایبەتایە. هەروەها لە بریتانیاش لەشفرۆشی ئازادە بەڵام نابێ لە شوێنە گشتیەکان بانگەشەی بۆ بکرێت[ژێدەر پێویستە]. ویلایەتی نێڤادای ئەمریکا، تەنیا ویلایەتێکە کە لەشفرۆشی تا رادەیەکی دیاری کراو ئازادە.
هەندێک لە پیاوە لەشفرۆشەکان لەگەڵ پیاوان جووت ئەبن و بەشێکی کەمیان لەگەڵ ژنان، واتە لەشی خۆیان ئەخەنە بەر حەزی سێکسی ژنان و لە بەرامبەردا پارەیان لێ وەرئەگرن.
هەندێک لەو پەنگوینە مێیانە کە جووتی نێرینەیان هەیە لە بەرامبەر وەرگرتنی بەردەورکە کە بۆ درووستکردنی خانوو بەکاری ئەهێنن، لەگەڵ پەنگوین غەوارەکاندا جووت ئەبن.لەشفرۆشی هەروەها لەناو شامپانزەکاندا ئەبیندرێ کە خوارد بە سێکس کردن ئەگۆڕنەوە.
نموونەیەک لەم حاڵەتە کلە دەرەتاکانی شۆرشی ئێران بەرچاو کەوت کە داستانەکەی بەم شێوەیە: کاتێک کە هەندێک لە ژنان و کچانی کارمەند و خوێندکار لە ڕێکەوتی ١٧ی رەشەمەی ١٣٥٧ی هەتاو (٨ی مارس) بۆ پڕۆتستۆ کردنی "حیجابی زۆرەملی" لە ئێراندا رژانە سەرشەقامەکان. راگەیاندنەکانی دەسەڵات ئەم خۆپیشاندانەیان بە درۆ بە ناوی "خۆپیشاندانی لەشفرۆشەکان" بڵاو کردەوە و نووسیان : «ئەمڕۆ دەستەیەک لە ژنە خراپەکان و لەشفرۆشەکانی گەڕەکە نامۆکان لە دوای تێکچوونی بازاڕی داهات و دەرامەتیان رژانە سەر شەقامەکان...».
جیهان قەحپەیەکی کەڕە/ جیهان قەحپەیەکی ڵاڵە/ هەر کەسێکی بەجۆرێکی نەوت/ بەندەخوێنی نەکاتەوە/ فەرهادێکی ڕەنج بە تاڵە/ ئەمڕۆ نیە/ دەیان ساڵە/ ئەشکی چاوم/ زەنگوڵ زەنگوڵ، دانە دانە/ خوێنی دڵم/ دڵۆپ دڵۆپ، دانە دانە/ بۆگەردەنی شووشە نەوتێک/ دەکاتە مۆری گەردانە.
بەشێک لە شێعرەکە:
«من قەحبەم
شەڕەفی "پیاو"ەکەم دە نێوگەڵمدا ئاویلکە دەدا.
هەموو ڕۆژێ لە ڕۆژی بەرێ قەحبەترم،
هەموو ڕۆژێ ژنایەتییەک دە مندا دەمرێ،
هەموو ڕۆژێ ژنێک لە بەرەی من بە خەنجەری نامووس دەپێکرێ.
لەباتی هەموو ژنانی دنیا،
من بکووژن»
لەشفرۆش لە دوو بەشی "لەش" + "فرۆش" پێکهاتووە ، وشەی لەشفرۆش زیاتر لە کتێبەکان و شوێنە فەرمیەکان بەکار دێت، وەک زانکۆ و کۆلێج و ناو کۆڕە زانستی و ئەدەبیەکان بەڵام لە ناو خەڵکیدا وشەگەلێکی تر بە کاە دێنن بە جێی لەشفرۆش وەک : قەحبە، گاندەر، سۆزانی، سوزمانی، جندە، جوننە، بڤکێ، خراپە، حیز، گەنەوڵ، فەلیت، فەڵتۆیی و ...هتد.
بە کردەوەی (لەشفرۆشی)ش ئەوترێ: قەحبەگەری، جندەیی و... هتد.
بۆ ئەو پیاوانەی هاتووچۆی ژنانی لەشفرۆش ئەکەن : قەحبەچی ، داوێنتەڕ، داوێنپیس، گانچی و ...هتد. چەن وشەی تر هەن کە بەو پیاوان ئەوترێ کە ژنی خۆیان یان ژنی تر لەبەری پارە بۆ پیاوانی غەوارە ساز ئەکات : گەواد، قەواد، قەڵتەبان، دەویت، دەیووس، جاکەش، ژنبەمزە، کوسکەش، سیغەچی، قوڕمساخ، سەرگر، ماسکەش.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لەشفرۆشی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لەشفرۆشی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.