لینوکسی سڵاکس

لینوکسی سلاکس (بە ئینگلیزی: Slax Linux) سیستەمێکی کارپێکردنی خێرا، پێشکەوتوو، بەھێز، ھەڵگر(portable) و چکۆلە کە بەرنامەی زۆر پاڵپشتی دەکات.

تەواوی ئەم بەرنامانە توانایی داگرتنیان لە ماڵپەڕی دیزاینێری ئەم سیستەمە ھەیە. slax لە لایەن بەرێز Tomas Matejiiccek لە کۆماری چەک پەرەپێدراوە. ئەم بەرنامە بە فۆرماتی sb لە بەردەستە کە تایبەت بەم دابەشکراوەیە. ھەر چەندە قەبارەی ئەم سیستەمە زۆر کەمە(٢١٦ مێگابایت) بەڵام بەرنامەی زۆری لە سەرە کە بەکارھێنەر کاری ڕۆژانەی خۆی ئەنجام بدات. روخسارێکی گرافیکی ھەیە کە زۆر بە ئاسانی ھاوئاھەنگ بووە و بەرنامەی بۆ بەرێوەبەرانی سیستەم ھەیە. پاش داگرتنی ئەم سیستەمی کارپێکردنە ئێوە دەتوانن بەرنامەکانتان لە نێو slax ڕوونوس (Copy)بکەن واتە ھیچ دامەزراندنێک نییەو کانفیگێکئەنجام نادەن، ئینجا دەتوانن سوودی لێبگرن. بۆ ئەو بەکارھێنەرانە کە خێرایی ئینتەرنێتیان زۆر باش نییە دەتوانن زۆر بە باشی کەڵکی لێوەرگرن. کاتیک ئێوە بەرنامەیێک دادەگرن دەتوانن لە نێو ھاردەکەتان پاشکەوتی بکەن ئینجا پاش دامەراندنی slax بەرنامەکان لە نێو سیستەمی کارپێکردنی slax روونوس بکەن و سوودی لێبگرن ئیتر دووبارەبەرنامەکان دانەگرن. ڕوومێزی ئەم سیستەمی کارپێکردنە KDE4ـە و لە جۆرەکانی ئەندازیاری ٣٢ و ٦٤ بیتی پاڵپشتی دەکات. تەنھا بە ٢٥٦ مێگا بایت ڕام دێتە سەر ھەر چەندە بە مۆدی دەق (text mode)بە ٤٨ مێگابایتیش ئیشدەکات. راستی دەتوانن بە جێگای ڕاژەش سوودی لێبگرن. ئەم سیستەمی کارپێکردنە لە سەر ھارد دادەمەزرێت و لە سەر فلاش مێمۆری(Flash Drive) و سی-دیـش ئیش دەکات. ھەر بەم بۆنەیەوە slax بە عینوانی live Disk دەناسن. تەواو فایل سیستەمە گرنگەکان دەناسێت بۆ وێنە EXT (ext2,ext3,ext4), btrfs, و FAT وە NTFS. رەقەکالای پێداویستی بۆ دوو جۆری ٦٤ و ٣٢ بیت بەم شێوازەیە:

سڵاکس
پەڕگە:Slax linux logo.svg
Screenshot of Slax Standard Edition 6.0.7
سڵاکس وسانی ستاندارد ٦٫١. ٢
گەشەپێدەرTomáš Matějíček
بنەماڵەھاوشێوە لینوکس
باری کارکردنچالاک
مۆدێلی سەرچاوەسەرچاوەکراوە
وەشانی کۆتایی٩٫٥. ٠ / ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨؛ ٥ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٨-٠٧-٢٣)
جۆری ناوکMonolithic
مۆڵەتنامەجۆرواجۆر
ماڵپەڕی فەرمیwww.slax.org

ئەم دابەشکراوە بۆ ئەو بەکارھێنەرانە کە بە تازەیی لەگەڵ لینوکس ئاشنا بوون زۆر بەسوودەو دەتوانین بڵێن زۆربەی بەرنامەکان کە لە نەرمەکالاکای سەرچاوەکراوە و سەرچاوە داخراوە لە بەردەستە لە خۆی گرتووە.

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کۆمپیوتەرئامارمایکرۆسۆفت ئەکسێسگەورەیی (بیرکاری)ئەڵماسسەددام حوسێنزمانی کوردیقالەمەڕەتووزانکۆی سەڵاحەدینمەستوورە ئەردەڵانئاوی ژێرزەویشاعیردەوڵەتی ئەییووبیئەفغانستاننیشتمانڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیجووڵەبەشار ئەسەدوەفاییقەزای ماوەتمافی خوێندنھەورامانوزەی میکانیکیگریگۆر مەندلئەحمەد شەماڵئوردنڕۆژژمێری زایینیکاربۆنشێرخەلافەتی عەباسی لە قاھیرەزمانەوانیئابوورڤایرۆسی کۆمپیوتەرمەنگۆلیاجگەرەنیلبەڕازیلحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانخەلافەتبەڕێوبردنی کاتفەلەکەدین کاکەییئاوھاتنەوەپێرستی گوندەکانی سەقززەکاتکرماشانقورئانکۆریای باشووربابەتە بنچینەییەکانی فیزیکناسر سوبحانیزانیارینەخۆشییەکانی مەمکچیای پیرەمەگروونئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردییاسین (سوورەت)گۆران (تیرە)نێتەکێتچەنگیزخانکۆیەمیرنشینی ھەکاریڕێواس٢٠٢٤جوگرافیای مرۆییمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانڕۆژژمێری کوردیئەندەلوسگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)کوللەڕوانداتیۆریی X و تیۆریی Yوزەی خۆریلیبرالیزمڕووسیامەلا عەبدولکەریم مودەریسدەسەڵاتکرداری جنسیی دەمی🡆 More