فەرھەنگی کوردی-تورکی (بە کوردیی باکووری: Ferhenga Kurdî-Tirkî) فەرھەنگێکی کوردی-تورکییە کە بەدەستی زانا فارقینی ئامادە بووە و بەرھەم ھێنراوەتە.
ئەم فەرھەنگە تەنیا تایبەت بە کوردیی کورمانجی و بنزاراوەکانی ئەو شێوەزارەن و شێوەزارەکانی دیکەی زمانی کوردی لە خۆ ناگرێت. چاپی یەکەمی ئەم فەرھەنگە بریتی لە ١٦٦ ھەزار و چاپی دووھەمی بریتە لە ٢٢٤ ھەزار وشەی کوردی بووە.
چاپی یەکەمی فەرھەنگی کوردی-تورکی لە ساڵی ٢٠٠٤دا لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ لە شاری ئەستەمبوڵ بڵاو کراوەتەوە. ئەم فەرھەنگە لە چاپی یەکەمی ٢١٣٢ لاپەڕەی بووە و لە قەوارەی ١٦x٢٣٫٥ س. م چاپ کراوە. سەرجەمی مادەکانی فەرھەنگەکە ١٦٦ ھەزار دانە بووە کە لەم مادەکان ١٣١ ھەزار دەستپێکی و ٣٥ ھەزار دانەیش بەردەوامی ئەو مادەکانەیەن؛ واتە ١٣١ ھەزار پەیڤ و ٣٥ ھەزار بوێژ و بەردەوامیی سەر مادەکان لەم فەرھەنگە جێ گرتووەتەوە.
لە بەرامبەر ھەر وشە واتایەکی چڕ بە زمانی تورکی دراوە. بۆ ئاسانکردنی کاری بەردەنگ و بەکارھێنەری فەرھەنگەکە، بەرامبەری ھەر وشە نموونەیەک لە بە کار ھێنانی وشەکە نووسراوە کە ئەمە فەرھەنگەکە چڕوپڕتر کردووە.
زانا فارقینی نووسەری فەرھەنگەکە پێشتر لەمە فەرھەنگی تورکی-کوردی ئامادە کردبوو کە لە ساڵی ٢٠٠٠دا لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ چاپ و بڵاو کرا. ئەو فەرھەنگەش لە ١٢٧٨ لاپەڕە پێک ھاتبوو و سەرجەم ٦٠ ھەزار مادە بریتی لە ٤٠ ھەزار مادەی دەستپێکی و ٢٠ ھەزار بەردەوامیی ئەو مادەکان لە ناوی ھاتووە.
چاپی دووھەمی فەرھەنگەکە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەلایەن کۆمەڵەی لێکۆڵینی کوردی چاپ و بڵاو کراوەتەوە. لە چاپی دووھەم ٤٤ ھەزار وشەی تازە لەلایەن نووسەر بە فەرھەنگەکە زیا کراوەتەوە و ڕێژەی وشەکانی فەرھەنگەکە گەیشتووە بە ٢٢٤ ھەزار وشە. لەم ٢٢٤ ھەزار وشە ١٧٥ ھەزار و ٣٨٥یان مادەی دەستپێکی و ٤٨ ھەزار و ٧٣٥یان بەردەوامیی سەر ئەو مادەکانن.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەرھەنگی کوردی-تورکی (زانا فارقینی), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.