کوردیی باکووری یان کورمانجی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە.
کورمانجی زۆرترین ئاخێوەری ھەیە لەناو ھەموو زارە کوردییەکان، لە ھەر چوار پارچەی کوردستان قسەی پێ دەکرێت، بە تایبەتی لە باکور و ڕۆژاوای کوردستان.
کوردیی باکووری | ||
---|---|---|
کورمانجی، کرمانجی | ||
قسەی پێدەکرێ لە | کوردستان تورکیا عێراق ئێران سووریا ئەرمەنستان | |
ناوچە | ڕۆژھەڵاتی ناوین | |
ژمارەی ئاخێوەران | ٢٥ ملیۆن (ڕێکەوت نەدراوە) | |
بنەماڵەی زمان | ھیندوئەورووپایی
| |
کۆدەکانی زمان | ||
ISO 639-3 | kmr | |
زاراوەکانی کوردی
|
زۆربەی کوردانی باکووری کوردستان بە کورمانجی دەدوێن. بە زۆری لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات و ناوچەی ئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات نیشتەجێن و ئەوانی دیکەش لە ناوچەکانی تری تورکیا.
ھەموو کوردانی ڕۆژاوای کوردستان کە لە باکوور، باکووری ڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵاتی سووریا نیشتەجێن بە کورمانجی دەدوێن.
لە باشووری کوردستان لە زۆر شوێن قسەی پێ دەکرێت، بەڵام بە تایبەتی لە پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆک و نەینەوا قسەی پێ دەکرێت.
لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە شارەکانی ورمێ، سلیڤانا، سێرۆ، ماکۆ، سەڵماس، بوژنۆرد، قۆچان و شارەکانی دیکەی پارێزگاکانی ورمێ و خۆراسانی باکوور و ھەندێکیش لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کوردیی باکووری تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردیی باکووری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.