فرانتس فێنوو، هەروا ئیبراهیم فرانس فانۆ (بە فەڕەنسی: Frantz Fanon) نووسەر، دەروونناس و فەیلەسووفی ڕامیاریی سەدەی بیستەمی خەڵکی هیندیی ڕۆژاوا-فەڕەنسایە.
کارەکانی کاریگەری هەبوە لە بوارەکانی توێژینەوەی پاش-داگیرکاری، ڕەخنەکردنی تیۆری، و مارکسیزم. هاوکات وەک ڕۆشنبیرێک، فێنوو کەسێکی ڕادیکاڵی سیاسی، پان-ئەفریقی، و مارکسیستی مرۆڤدۆست بوو کە سەرقاڵ بوو بە کاریگەرییە دەروونیەکانی داگیرکاری، هەروەها کاریگەری هەڵوەشاندنەوەی داگیرکاری لەسەر مرۆڤ، کۆمەڵگا و ئاکارە کەلتوریەکانی.
فرانتس فێنوو Frantz Fanon | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٠ی تەمموزی ١٩٢٥ |
مردن | ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١ |
پیشە | نووسەر |
نەتەوە | فەڕەنسی |
دەرچووی زانکۆی | لیۆن |
بەدرێژایی کارکردنی وەک پزیشک و دەروونناسێک، فێنوو پشتیوانی دەکرد لە جەنگی سەربەخۆیی جەزائیر دژ بە فەرەنسا و ئەندامی بەرەی ئازادی نیشتیمانی جەزائیر بوو.
وتراوە کەوا فێنوو "کاریگەرترین بیرمەندی دژ بە کۆلۆنیالیزمی سەردەمی خۆی" بوە. زیاد لە پێنج دەیە، ژیان و کارەکانی فێنوو ئیلهامبەخش بوە بە بزووتنەوەی جیاوازی ئازادی نیشتیمانی لە فەلەستین، سری لانکا، باشووری ئەفریقا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
فێنوو کاریگەری هەبوە لەسەر عەلی شەریعەتی، ستیڤ بیکۆ لە ئەفریقای باشوور، ماڵکۆم ئێکس و هەروەها چێ گیڤارا (جیڤارا) لە کووبا.
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرانتس فێنوو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فرانتس فێنوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.