فار کرای ٣

فار کرای ٣ (بە ئینگلیزی: Far Cry 3) یارییەکی ڤیدیۆیی تەقەکەری کەسی یەکەم و کایەی ئەکشن-سەرکێشی و جیھانی کراوەیە کە لەلایەن کۆمپانیای یوبیسۆفت مۆنتریال پەرەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سۆفتەوە بڵاوکراوەتەوە.

یارییەکە بۆ یەکەمجار لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە ئوسترالیا و دواتر چەند ڕۆژێک دواتر لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور بڵاوکرایەوە. ھەروەھا یاری فار کرای ٣ لە ٧ی ئازاری ٢٠١٣ لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە. ئەم یارییە لەلایەن کۆمپانیای یوبی سۆفتەوە بۆ پلاتفۆرمی پلەیستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ و مایکرۆسۆفت ویندۆز بڵاوکراوەتەوە.

فار کرای ٣
فار کرای ٣
سەرناوFar Cry 3
بەشێک لە زنجیرەیفار کرای (زنجیرە کایە)
پاشکۆفارکڕای_٢
لەدوای ئەوفاڕ کرای ٤
چەشنکایەی ئەکشن-سەرکێشی، تەقەکەری کەسی یەکەم
چاپەکانFar Cry 3 Classic Edition
بڵاوکەرەوەیوبی سۆفت
وڵاتی بنەڕەتکەنەدا
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢
سیناریۆنووسJeffrey Yohalem
ئەکتەرانGianpaolo Venuta، Michael Mando، Julian Casey
ئەکتەری دەنگیFaye Kingslee
ئاوازدانەرBrian Tyler
بەرھەمھێنەرDan Hay
دابەشکەرستیم، علي، فرۆشگای مایکرۆسۆفت، فرۆشگای ئیپیک گەیمز، پلەیستەیشن ستۆر
شوێنی گێڕانەوەRook Islands
تۆماری پێداچوونەوە88/100، 91/100
پاڵێوراوە بۆSteam Award for Villain Most In Need Of A Hug
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییFar Cry universe
کەسایەتییەکانJason Brody، Hoyt Volker، Vaas Montenegro، Buck Hughes، Citra Talugmai
پەرەپێدەرMassive Entertainment، Ubisoft Shanghai، Red Storm Entertainment
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠
بزوێنەری نەرمامێرDunia Engine 2
دۆخی کایەفرە-یاریزان، تاک-یاریزان
چەشنی بڵاوکردنەوەoptical disc، دابەشکردنی دیجیتاڵی
CERO ratingZ (Ages 18 and up only)
نرخاندنی ESRBMature 17+
نرخاندنی PEGIPEGI 18
نرخاندنی USKUSK 18
وێبگەhttps://www.ubisoft.com/en-us/game/far-cry-3
Has spin-offFar Cry 3: Blood Dragon
بەکاردەھێنێتFar Cry 3 map
شوێنی ڕێکخستنەکانfictional island

دیزاینی ئەم یارییە لەلایەن کیڤن گویلمێت و جەیمی کەین و ئەندریا زانینییەوە کراوە و مۆسیقا و دەنگی یارییەکەش لەلایەن برایان تایلەرەوە کراوە. ئەم بەشەی یاری فار کرای لەلایەن دان ھای بەرھەم ھێنراوە.

یاری فارکرای ٣ چیرۆک و کارەکتەرەکانی جیاوازە لە بەشەکانی پێشوو. چیرۆکی ئەم یارییە لە دەوری چەند گەنجێک دەسوڕێتەوە کە گەشتیان کردووە بۆ دوورگەی ڕۆک کە دەکەوێتە زەریای ھێمن بۆ ئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر بەرن و لەلایەن چەتەی دەریایییەوە دەگرترێن. کارەکتەری سەرەکی و تاکە کارەکتەری کۆنتڕۆڵکراوی یارییەکە، جەیسۆن برادی، گەشتیارێکی ئەمریکییە. ڤاس و سیترا مۆنتینیگرۆ لە کارەکتەرە بنەڕەتییەکانی دیکەی ئەم یارییەدان. یارییەکە لە دوو بەشدا پەیڕەو دەکرێت، دوورگەی باکوور و دوورگەی باشوور، کە ھەریەکەیان لەژێر کۆنترۆڵی یەکێک لە دوژمنەکانی جەیسۆندایە. جەیسۆن برادی وەک تاکە کارەکتەری کۆنترۆڵکراو لە یارییەکەدا، بە ھەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی ھاوڕێکانی و ھەڵھاتن لەم دوورگەیە، چیرۆکی یاری فار کرای ٣ لە قاڵب دەدات، کە بە تێپەڕبوونی کات تووشی وردەکاری زیاتر دەبێت و خەڵکی زیاتر دەچنە ناو چیرۆکەکەوە.

یۆرۆگەیمەر دیمەنە سروشتییەکان و گیانلەبەرە کێوییەکانی فار کرای ٣ی بە دەستکەوتێکی تەکنیکی سەرسووڕھێنەر وەسف کرد و نمرەی تەواوی بەم یارییە بەخشی کە ١٠ لە ١٠ پێکھاتبوو؛ بەڵام گەیم ترەیلەرز ڕەخنەی لەو ھەستەی دووبارەبوونەوەی گرت کە ڕۆک ئایلەند دەیبەخشێتە یاریزانەکە و ئەم یارییەی ھاوشێوەی چاندی بکوژێک ناوبرد و ئەم یارییەیان بە ٨٫٦ لە کۆی ١٠ نمرەی بەخشی. یاری فار کرای ٣ خەڵاتی باشترین یاری ئەکشنی بەدەستھێنا لە نۆیەمین خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانیا بۆ یارییە کۆمپیوتەرییەکان.

یاری فار کرای ٣ لە ھەفتەی دەیەمی دوای بڵاوبوونەوەی، ١٬٨٩١٬٨٨٠ دانە لە ئێکس بۆکس ٣٦٠، ١٬٦١٠٬٠٠٣ دانە لە پلەیستەیشن ٣ و ٤٤٠٬١٣٥ دانە لە مایکرۆسۆفت ویندۆز فرۆشرا، بە کۆی گشتی ٤ ملیۆن دانە دەکات. تا مانگی شوباتی ٢٠١٣ نزیکەی ٤٫٥ ملیۆن دانە لەم یارییە فرۆشراوە و دواجار تا ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ژمارەی نوسخەی ئەم یارییە کە فرۆشراوە گەیشتە ١٠ ملیۆن دانە. دوای سەرکەوتنی ئەم یارییە، لە ساڵی ٢٠١٤دا بەدواداچوونێکی بە ناوی فار کرای ٤ بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان


Tags:

ئوسترالیائێکس بۆکس ٣٦٠ئەمریکای باکوورئەورووپاتەقەکەری کەسی یەکەمزمانی ئینگلیزیمایکرۆسۆفت ویندۆزپلەی ستەیشن ٣ژاپۆنکایەی ئەکشن-سەرکێشیکایەی ڤیدیۆیییوبی سۆفت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دەنگدان٢٠٢٤مەراغەنەکەرۆزمافەکانی مرۆڤفایەق بێکەسگۆرانیزیگمۆند فرۆیدکۆپا ئەمریکاحەسەن کوڕی عەلیتوندوتیژی سێکسی لە شەڕئەلبەرت ئاینشتاینناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستانئەحمەدی خانیشەکرەچەمچەماڵخۆشەویستیلیۆنێل مێسیمەم و زینزەکەریا عەبدوڵڵاتایلەندپۆڵ ئەلێکساندەر (پارێزەر)گورگشای ئەنگوستیلەکانمەلا مستەفا بارزانیسێنیگالویکیفەرھەنگئابڕەگەزپەرستیکانوونی دووەمباراک ئۆبامائەشکەوتی شانەدەرشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریپێغەمبەرەکان لە ئیسلامدابۆرا بۆراھۆزە کوردەکانسەقزخەلیفان، ھەولێرشێوازی وانەگوتنەوەھاوڕەگەزخوازیلووت (پێغەمبەر)ئادیابیندینامستەفا خۆشناوبالەڕۆزەلیند فرانکلینچوار پێشەواکەی سوننەکەرکووکئەشق و خەیاڵفاشیزمتەناخمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریمەلای جزیریشیعرشەڕی ئێران و عێراقماوسشەڕی چاڵدێرانئاوێنەسولەیمانیەعقووبسەحیحی بوخاریخەبات (ڕۆژنامە)شێرپەنجەی خوێنڕۆژژمێری کوردینالیدانتێ ئەلیگیێرییانەی تۆپی پێی ڕووبین کازانڕەوشتفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیموکریانتووڕەییشێخ ڕەزای تاڵەبانیڤایرۆسی کۆمپیوتەرفۆبیاسەلانیکحەج🡆 More