عوسمان کوڕی تەلحە: هاوەڵێکی گەورە، خوای گەورە لێی ڕازی بێت

عوسمان کوڕی تەلحە هاوەڵی پێغەمبەر بووە.

باوکی ناوی تەلحە کوڕی ئەبووتەلحە بوو کە لە شەڕی ئوحود لەلایەن زوبەیری کوڕی عەوامەوە کوژرا. پێش فەتحی مەککە، پارێزەری کلیلی کەعبە بووە. بۆیە بە "سادینی مەککە" ناسرابوو.

فەتحی مەککە و موسڵمان بوون

لە فەتحی مەککە لە مانگی یەکی ساڵی ٦٣٠، پێغەمبەر بۆی دەرکەوت کە کەعبە قفڵ کراوە. فەرمووی: کێ کلیلی لایە؟ و پێیان گووت کە عوسمان کوڕی تەلحە لایەتی.  پێغەمبەر بە عەلی فەرموو کلیلەکە لە عوسمان وەربگرە. عەلی چووە لای و لێی پرسی: "تکایە دەتوانیت کلیلی کەعبەم پێ بدەیت؟". عوسمان لە وەڵامدا وتی: بۆچی پرسیار دەکەیت؟ ئایا کەسێک لە مەککەدایە؟ عەلی لە وەڵامدا وتی: "پێغەمبەر کلیلی دەوێت بۆ ئەوەی بچێتە ناو کەعبە" عوسمان ڕەتیکردەوە کلیەکەی بداتێ. عەلی کلیلەکەی لێ وەرگرت بە زۆری و دای بە پێغمبەر.

پێغەمبەر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو کەعبەدا وەحییەکی بۆ هاتووە و پێی گوتراوە "ئەم کلیلە بگەڕێنەرەوە بۆ خاوەنەکەی".  پێغەمبەر بە عەلی وت کلیلەکە بگەڕێنێتەوە بۆ عوسمان کوڕی تەلحە و داوای لێبوردنی لێ بکات لەو کارەی کردوویەتی. عەلی چووە لای عوسمان و پێی وت: ئەی عوسمان من لێرەم بۆ ئەوەی ئەم کلیلەت بۆ بگەڕێنمەوە کە لێتم وەرگرت و تکایە لێم خۆشبە لەسەر ئەم کارەی من. عوسمان پێی پێکەنی و وتی: سەرەتا تۆ هاتیتە ئێرە بۆ ئەوەی کلیلەکەم لێ بڕفێنی ئێستاش دێیتە لام بۆ گەڕاندنەوەی کلیلەکە عەلی لە وەڵامدا وتی کلیلەکەم لێ وەرگرتی بەڵام پێغەمبەر وەحیەکی پێگەیشت تا بیگەڕێنێتەوە بۆت. عوسمان فەرمووی: "أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله" موسڵمان بووە.

پێغەمبەر کلیلەکەی دا بە بنەماڵەی شەیبە و ڕایگەیاند: "ئەی منداڵانی تەلحە، بۆ هەمیشە کلیلەکە بیگرن تا ڕۆژی قیامەت، وە لێتان وەرناگیرێت مەگەر لەلایەن ستەمکارێکی نادادپەروەر."

دواتر عوسمانی کوڕی تەلحە وەک یەکێک لە باشترین هاوەڵەکانی محەمەد دانیان پێدانرا.

وەقیدی تۆماری کردووە کە عوسمان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٦٢٩ لە هەمان کاتدا لەگەڵ خالید کوڕی وەلید موسڵمان بووە و لە مەدینە ژیاوە تا سوپای موسڵمانان بەرەو فەتح بەڕێکەوتن.

سەرچاوەکان

سەرچاوەکان

Tags:

جەنگی ئوحودزوبەیر کوڕی عەوامفەتحی مەککەمحەممەدمەککەکەعبەھاوەڵان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

قورئانبەغدائامار.bnڕووناکیکارڵ گۆستاف یۆنگھۆمەر دزەییتیۆریماڵ بە کۆڵکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانشووتیسیتەکشێخ سەعیدمەغریبدەرزی ئاژنینمحەممەدڕەخنەی ئەدەبیدەروونناسیپۆڕنبەرھەم ساڵحکار (ڕێزمان)موحسین لوڕستانیئەرەستووژانی گەل (فیلم)وەن پیسخۆرھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)لۆژیکشنگالشەڕنالیپیشەسازیسی++کۆمۆنیزممەلا مستەفا بارزانیفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیدەروونناسیی پەروەردەییھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلپەزپارتی دیموکراتی کوردستانباشووری کوردستانکودەتای ١٩٦٠ لە تورکیاعەبدوڵڵا گۆرانبێکاریدڵچوارتاپێکھاتەی بازاڕبڵند حەسەنجەلال تاڵەبانیدڵنیاییدەربەندیخانتۆپی دەستشانشینی یەکگرتووئێل نینیۆنەخۆشییەکانی مەمکیەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقائابوورتەلاسیمیاشارەزوورحەپسەخانی نەقیبکانیاوی گڕاوانئایینسەردار پاشاییسووریانێچیرڤان بارزانیداریووشی سێیەمکیشوەرلەیلا زاناحەوت سەرسووڕھێنەرەکەی جیھانجوود بێلینگھامشێرپەنجەی خوێنزەکەریا عەبدوڵڵاڕێدتیووبپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانکازان🡆 More