شەڕی بەدری گەورە ئەو شەڕە بوو کە لە نێوان موسڵمانان و بنەماڵەی قورەیشییەکان ڕویدا یەکەم جەنگ بوو لەمێژوودا لەنێوان موسوڵمانان و بێ بروایانی قوڕەیش لە ١٧ ی ڕەمەزانی ساڵی ٢ ی کۆچی بەسەرپەرشتی پێغەمبەر محەممەد لە موسوڵمانان و ابو جھل لە بنەماڵەی قوڕەیش ڕوویدا شەڕەکە لەنزیک بیری بەدر ڕوویدا کە ١٥٠ کم لە مەدینەوە دوورە ھۆکاری شەڕەکە ئەوەبوو موسوڵمانان ویستیان دەست بگرن بەسەر کاروانێکی بازرگانی قوڕەیشییەکان و تۆڵەی ئەوەیان لێ بکەنەوە کە لە مەککە کاتێ کۆچیان کرد بۆ مەدینە قوڕەیشییەکان گشت ماڵ و سەروەتی موسوڵمانەکانیان دەست بەسەردا گرت بەڵام کاروانەکە ڕزگاری بوو وە موسوڵمانەکانیش ڕوبەڕووی ئەو سوپایە بوونەوە کە لە مەککەوە ھاتبوو بۆ پاراستنی کاروانەکەی قوڕەیش سوپای موسوڵمانان ژمارەیان ٣١٧ کەس بوو بە سەرکردایەتی پێغەمبەر وە سوپای قورەیش ژمارەیان لە ٩٥٠ بۆ ١٠٠٠ کەس دەبوو وە ژمارەیەکی زۆری سوارچاکیشیان لەگەڵ بوو بەپێی گیرانەوەکان خوا مەلائیکەی دابەزاند بۆ سەرخستنی موسوڵمانان لەو شەڕەدا موسوڵمانان سەرکەوتن ئەبوو جەھل لەم شەرەدا کوژرا ئەم شەڕە لە قورئانا ئاماژەی پێکراوە، ھۆی ناونانی ئەم جەنگە بە بەدر دەگەرێتەوە بۆ بوونی شوێنک کە بیری لێ بوو ناوی بەدر بووە
سەرەتایی شەرەکە بە ڕووبەروو بوونەوە دەستی پێی کرد سێ کەس لە قورەیشەکان یاخود بێ باوەرەکان و سێ کەس لە موسڵمانان شەریان کرد لەم شەرەدا ھەرسێ سەربازی بێ باوەرەکان کوژران دواتر ھەردوولا ھێرشیان بۆ یەکتر ھێنا شەرێکی خوێناوی ڕویدا موسڵمانان لە ژێر سەرکردایەتی یەک کەس و بە شێوازی ڕیز بەستنی پتە و تۆکمە وشەی نھێنیان لە کاتی شەرەکەدا (احد) بوو ئامانجیا کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە بێ باوەرەکان بوون لە بەرامبەردا سوپای بێ برواکان لە کاتی شەرەکەدا لە ژێر فەرمانی یەک سەرکردایەتی یەکگرتوو نەبوون تەکنیک و شێوای شەریان بریتی بوو لە ھێرشکردن و گەرانەوە ئەمە بە یەکێک لە ھۆکارەکانی شکستی قورەیشەکان دائەنرێت ژمارەی کوژراوانی بێ باوەرەکان لەم شەرە گەیشتە ٧٢ کەس دەستگیرکردنی ٧٢ کەسی دیکە وەژمارەی کوژراوانی مسڵمانان ١٤ کەس بوون شەشیان بە کۆچەران ھەشتیان لە پشتیوانان لە ناو کوژراوانی قورەیشدا ئەبوو جەھل فەرماندەی ھێزە و گەورەیی قورەیشەکانی تێدا بوو
دوای کۆتایی ھاتن بە جەنگ و سەرکەوتنی موسڵمانان ناکۆکی و جیاوازی بیر و ڕا لەسەر دەستەکەوتەکانی جەنگ سەری ھەڵدا بە ھۆیی ئەوەی یپێغەمبەری ئیسلام پێش شەرەکە بەلێنی ئەوەی دابوو ھەرکەسێک لەم جەنگە کەسێک لە بێ باوەرەکان بکوژێت پاداشت دەدرێتەوە ھێزی موسلمانان دابەش بوو بەسەرسێ یەکە یەکەیەکیان لەلای چادری پێغەمبەر بوون یەکەیەک دەستکەوتەکانیان کۆدەکردەوە یەکەیەک ڕاوی سوپای دوژمنی دا ئەمە بووە ھۆیی ئەوەی ئەوانەی کە لە ناو شەرەکە نەبوون ھیچ دەستکەوتێکی جەنگی نەیاندەگرتەوە بۆیە ڕوویان لە پێغەمبەری ئیسلام کرد و پێیان ڕاگەیاند ئێمە بۆ پاراستنی تۆ لێرە ماینەوە نەک لە بەر ترس و ڕاکردن لە جەنگ ئەمە پرسێکی ھەستیاری دروست کرد لەو سەربەندە سورەتی ئەنفال دابەزی لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی دەستکەوتەکان و پاداشت دانەوەی بەشداربوانی ئەم جەنگە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی بەدر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەڕی بەدر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.