شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق

جەعفەر شێخ مستەفا، ناسراو بە شێخ جەعفەر (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٥٠ لە قەرەداغ، عێراق) جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە پێشتر فەرماندەی ھێزەکان ٧٠ بوو و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.

لە ٨ی لە ئەیلوولی ٢٠١٩ وەک جێگر سەرۆکی ھەرێم و جێگری فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە کوردستان دەستبەکار دەبێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٨ی ئایلوولی ٢٠١٩
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٥٠-٠٧-٠١) ١ی تەممووزی ١٩٥٠ (تەمەن ٧٣ ساڵ)
قەرەداغ،شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق کوردستان
نەتەوە کورد
پارتی سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان
منداڵ(ەکان) لانە شێخ جەعفەر
ئایین ئیسلام

ژیان

شێخ جعفەر شێخ مستەفا لە ١ی مانگی ٧ی ١٩٥٠ لە ناوچەی قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا پەیوەندی بە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردوو و ژیانی خۆی بۆ خەباتی شۆڕشگێری تەرخان کردووە و چەندین پلە و بەرپرسیارییەتیی سەربازی لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٩١دا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە میحوەری (١) ی دەربەندیخان تا خانەقین و دواتر دەبێتە بەرپرسی ھێزەکانی ھەولێر و کۆیە. لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستاندا دەبێتە ئەندامی پەرلەمان و پاشان لە ئیدارەی سلێمانی دەبێتە بریکاری وەزیری پێشمەرگە و لێپرسراویەتیی (فەرماندەی فەرماندەییی سلێمانی) پێدەبەخشرێت.

لە سەردەمی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی (ئەنسارولئیسلام)دا لەسەر داوای سەرۆک مام جەلال ساڵی ٢٠٠٢ دەبێتە لێپرسراوی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان. پاش یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی ھەولێر و سلێمانی، دەبێتە وەزیری پێشمەرگە و لە ھەمان کاتیشدا فەرماندەی ھێزەکانی (٧٠) بووە.

ساڵی ٢٠١٤ بە یەکێک لە کاریگەرترین سەرکردەکانی شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش دەناسرێت و لە ماوەی فەرماندەییکردنی ھێزی پێشمەرگەدا دژ بە داعش بە دەیان داستانی قارەمانانە و سەرکەوتن تۆمار دەکات.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە ٨ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٩ وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری فەرماندەی گشتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستبەکار بوو و لەڕووی ستراتیژییەوە لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەشدارێکی سەرەکییە لە پرۆسەی یەکخستن و یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک سوپایەکی یەکگرتوو پێشمەرگەی کوردستان لەژێر فەرماندەیی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

سەرچاوەکان

Tags:

جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانعێراققەرەداغپەرلەمانی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فۆتۆنسابیر کوردستانیمیشێل ئۆبامادابەشکردن (ئابوورناسی)ئیمام شافعینیکۆلا تێسلاگرێی خۆ بە گەورە زانیننوێژی نیوەڕۆقەزای شارباژێڕشەرەفخانی بەدلیسیتۆپی پێکوردستان (ڕۆژنامە)ئایفۆنعوسمان کوڕی عەفانسێکسی کۆمیپارشێوجێژنی ڕەمەزانمانگمحەممەدحاجی مەکیحەپسەخانی نەقیبدەریای ڕەشترسڕینێسانسبافڵ تاڵەبانیجوگرافیای باشووری کوردستانئەفغانستانخاکسێکسی خێرافایەق بێکەسکتێبسەردەمی زێڕینی ئیسلامکەلارگوانگیتۆی مەزنپێغەمبەرەکان لە ئیسلامداشەڕی ٢٠١٤ی مووسڵکەرکووکدەزگای خێرخوازیی بارزانیئازادیی دەربڕینکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانبۆرا بۆراشۆڕشی ئەیلوولپلازما (فیزیک)مافعەلی خامنەییئایارفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیعەبدوڵڵا پەشێوئەرژەنتینئەورووپاسەوزەئینگلتەرائایەتەلکورسیباراک ئۆباماباکووری کوردستاندەروونناسیبەکتریاڕەخنەی ئەدەبیوێنەکێشانتاجیکستانڕۆژژمێرڕەپبوونی کێرپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانسێگۆشەدەریای قەزوینتەکنۆلۆژیاحەسەن خەیری بەگمێژووی ئێرانڕووسیاجەستن بیبەرپۆڕنئەنگێلا مێرکڵلووت (پێغەمبەر)ماددەبەرھەم ساڵح🡆 More