شارل پیێر بوودلێر (بە فەڕەنسی: Charles Pierre Baudelaire) لە دایکبووی ٩ ئاپریلی ١٨٢١ لە پاریس شاعیر و نووسەر و ڕەخنەگری پێشەنگی فەڕانسەوی بوو.
بوودلێر لە پاریس لەدایک بوو. لە تەمەنی شەش ساڵیدا باوکی مرد. ساڵێک دواتر دایکی شووی بە سەروانێک کرد و بوودلێر کەوتە بەر دەستی زڕباب. قەت بە دڵخۆشییەوە ئەو ژیانەی نەدەھاتەوە بیر. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ژنی خواست. ساڵی ١٨٦٧ بەھۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دواییی کرد.
ھەموو خاوەنڕایان، بێ ھیچ گومان و دوودڵییەک، بوودلێر بە سەردەقشکێنی شێعری مودێرن دادەنێن. ئارتوور ڕەمبۆ(١٨٩١-١٨٥٤)، شاعیری پێشەنگ، دەڵێ: "بوودلێر شالیاری شاعیرانە". ئەو سەرقافڵەچیی شاعیران و تەنانەت زۆربەی ھونەرمەندانی مودێرنیشە. ھەمیەتی تایبەتیی ئەو لە نوێخوازی و تازەگەرییەکی پڕشنگداردایە کە ھاوکات داڕشتە و مانای پێکەوە ئەنگاوتووە. دونیای مودێرن لە سەرپاکی بەرھەمەکانیدا شەپۆل دەدا. لە ڕاستیدا ئەوە بوودلێر بوو کە نرخ و مانای بە مودێرنیتە بەخشی. ئیڤان بوونفوا، شاعیری ناوداری فەڕانسەوی دەڵێ: نابێ سەدەی نۆزدەھەم ھەر بە سەدەی مارکس و نیچە و کەمێک دواتر فڕۆیدەوە ناودێر کرێ، بەڵکوو سەدەی نۆزدەھەم ھەروەھا سەدەی بوودلێریشە. بوودلێر هەم باوکی شێعری مودێرن و هەم بە یەکێک لە هەنگاونەرانی پێشوەختەی سەمبولیسم و سووریالیسم دێتە ئەژمار.
بێجگە لە ڕەخنە و وتار، ئەم کۆپلە شێعرانە و چیرۆکێکی لە پاش بەجێ ماوە. سەرجەم کۆپلە شێعرەکان دواتر لە یەک بەرگدا به ناوی "گوڵە دۆزەخییەکان" بڵاو بوونەوە.
بوودلێر ڕۆژی ٣١ی ئووتی ١٨٦٧ لە تەمەنی ٤٦ ساڵاندا پاش ئەوەی بەھۆی جەڵتەی دڵ لایەکی جەستەی لە کار کەوتبوو، کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی مونپارناسی شاری پاریس نێژرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارل بوودلێر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شارل بوودلێر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.