دەزگای پاراستنی ئیسرائیل (بە عیبری: שֵׁירוּת הַבִּיטָּחוֹן הַכְּלָלִי، لاتینی: Sherut haBitaẖon haKlali؛ بە عەرەبی: جهاز الأمن العام، لاتینی: jihāz al'amn al`ami)، زیاتر بە شاباک یان شەباک ناسراوە (بە عیبری: שב״כ؛ بە عەرەبی: شاباک) یان شین بەت (لە زمانی عیبری بۆ خزمەتگوزاری پاراستن یان ئاسایش بەکاردێت)، دەزگایەکی ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتی ئیسرائیلە. بارەگای سەرەکی دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای تێل ئەڤیڤ، لە باکووری پارکی یارکۆن.
دەزگای پاراستنی ئیسرائیل שירות הביטחון הכללי Sherut haBitaẖon haKlali جهاز الأمن العام | |
ناوبڕ | ISA |
---|---|
ناسراوە بە | شاباک |
دروشم | "قەڵغانە نەبینراوەکان" |
دامەزران | ٨ی شوباتی ١٩٤٩ |
شوێنی دامەزران | ئیسرائیل |
ئۆفیسی سەرەکی | پارکی یارکۆن، تێل ئەڤیڤ |
خاوەنەکان | سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل |
وێبگە | www.shabak.gov.il |
یەکێکە لە سێ ڕێکخراوە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی ھەواڵگریی ئیسرائیل، لەگەڵ ئامان (ھەواڵگری سەربازی) و مۆساد (دەزگای ھەواڵگری گشتی).
ئەرکەکانی شاباک بریتییە لە پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت، ئاشکراکردنی شانە تیرۆریستییەکان، لێکۆڵینەوە لە گومانلێکراوانی تیرۆر، دابینکردنی زانیاری ھەواڵگری بۆ ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە، دژە سیخوڕی دەرەکی، پاراستنی بەرپرسانی باڵا، پاراستنی ھێڵە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و باڵیۆزخانەی وڵاتان.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، شاباک وەک لقێک لە ھێزی بەرگری ئیسرائیل دامەزرا و سەرەتا لەلایەن ئایسێر ھارێل (باوکی ھەواڵگری ئیسرائیل کە دواتر سەرۆکایەتی مۆسادی کرد) سەرۆکایەتی دەکرا. دواتر بەرپرسیارییەتی چالاکییەکانی شاباک لە وەزارەتی بەرگری گواسترایەوە بۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیران. لە کاتی شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، بەرپرسیارییەتی شاباک تەنھا لە کاروباری ئاسایشی ناوخۆ بوو. لە شوباتی ساڵی ١٩٤٩ (ماوەیەکی کەم پێش کۆتایی ھاتنی شەڕ) بەرپرسیارییەتییەکانی درێژکرایەوە بۆ دژە سیخوڕی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شاباک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شاباک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.