سەید حوسێن نەسر لە (٧ی نیسان ١٩٣٣ز) لە تاران لە دایکبووە، یەکێکە لە فەیلەسووفە ئیسلامیەکانی سەردەم، وەک پڕۆفیسۆرێک لە بەشی توێژینەوەی ئیسلامی لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن کاردەکات.
وە فەیلەسووفێکی ئێرانی دیارە، کە چەندەھا کتێب و بڵاوکراوە و وتاری ھەیە، سەید حوسێن نەسر بە بەراوردکرنی دینەکان و سۆفیگەری و فەلسەفەی زانست و مێتافیزیک بەناوبانگە، فەلسەفەکەی ڕەخنەو ڕەتکردنەوەیەکی توندی بۆ دونیای مۆدێرن ھەیە وە ھەروەھا ئەو کاریگەرییە خراپانەی کە لە سەر ڕۆحی مرۆڤ ھەیەتی.
سەید حوسێن نەسر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٣٣ز ئێران |
نیشتەجێ | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نەتەوە | فارس ، ئەمریکی |
بایەخی داوە بە | فەلسەفە ، خواناسی |
کتێبەکان | دڵی ئیسلام ، مەعریفە و قودسیەت ، The Study Quran ، ئیسلام: ئامانج و حەقیقەتەکانی ، ژیان و بیری ئیسلامی ، حیکمەتی جەلالەدین ڕۆمی |
کاریگەر بووە بە
| |
ماڵپەڕ | http://www.nasrfoundation.org/ |
١.ویکیپیدیای عەرەبی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] ٢.ویکیپیدیای ئینگلیزی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەید حوسێن نەسر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەید حوسێن نەسر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.