سەید ئەحمەدی نەقیب ناوی تەواوی سەید ئەحمەد کوڕی شێخ مەحموودی کوڕی شێخ مارفی شێخ حەسەنی گڵەزەردەیە ، لە ساڵی ١٨٦٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە حوجرەی (فەقێ)وە دەستی کردووە بە خوێندن لای چەند مەلا و زانای بەناوبانگی ئەو کاتە ، لە تەمەنی شانزە ساڵیدا ئیجازەی عیلمی وەردەگرێت ، لە دوای مردنی باوکی دەکرێت بە نەقیبی سلێمانی ، لە ساڵی ١٩١٠ ئەچێت بۆ حەج ، دوای تەواوبوونی مەراسیمی حەج لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی بەقیع ئەسپەردە دەکرێت.
بە قسەی حاجی مەلا مستەفای کوڕی کە هاوەڵی حەجی سەید بووە ئەڵێت :
لە کاتی هەڵکەندنی گۆڕی سەید ئەحمەد دا کێلێک لە زەوییەکە دەردەکەوێت و کاتێک پاکی دەکەنەوە دەبینن لەسەری نووسراوە (هذا القبر المغفور المبرور السید أحمد البرزنجی) کە دوور نییە کەسێکی تر هەر بەو ناوەوە لەو شوێنەدا ئەسپەردا کرابێتن چونکە زۆر لە خانەوادانی بەرزنجە لەو شوێنەدا نێژراون.
کتێبی : گوڵستانی ئیرەم لە وەصفی فەخری عالەم ، ئامادەکردنی : عوسمان سەنگاوی لاپەڕە/٧٧
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەید ئەحمەدی نەقیب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.