سەدەی سێزدەھەم ئەو ماوەیە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ١٢٠١ تا کۆتا ڕۆژی ساڵی ١٣٠٠ درێژ دەبێتەوە بەپێی ساڵنامەی زایینی و ئەم ماوەیە بەشێک بووە لە سەدەکانی ناوەڕاست.
ئەم سەدەیە گەواھیدەری بەردەوامبوونی جەنگە خاچپەرستەکان بوو، بەڵام جەنگی خاچپەرستی چوارەم لەبری ئەوەی بەرەو میسر بڕوات، بەرەو کەنارەکانی قوستەنتینیە ڕۆیشت و لەلایەن لاتینییەکانەوە داگیرکرا، کە ئیمپراتۆریەتی لاتینیان دامەزراند کە ٦٠ ساڵ بەردەوام بوو پێش ئەوەی بیزەنتینەکان جارێکی دیکە بیبەن. ھەروەھا گەواھیدەری سەرھەڵدانی جەنگیزخان بوو کە لە ژێر فەرمانی ئەودا ھۆزەکانی مەغۆل و تاتاری یەکخست و دەستی بە فەتحەکانی کرد لە باکووری چین پاشان بەرەو ڕۆژئاوا ڕۆیشت و دەوڵەتی خورەزمیان لەناوبرد و شانشینی یەک لە دوای یەک لە ترانسۆکسیانا داگیرکرد. لە ڕۆژھەڵات ئۆکتای خان داگیرکردنی تەواوی خاکی چین و کۆریای تەواو کرد، سەبارەت بە ھۆلاکۆ خۆراسان و فارسی داگیرکرد، چووە بەغدا و خەلافەتی عەباسیەکانی ڕووخاند، پاشان ھێرشی کردە سەر شام، بەڵام فەتحەکانی وەستا دوای شکستەکەی لە شەڕی عەین جەلوت لەبەردەم سوڵتانی مەملوک قوتوز. لە ئەندەلوس، دوای شکستی دەوڵەتی ئەلموحەد لە شەڕی ئەلعەقاب، موڵک و ماڵی خۆی لە ئەندەلوس لەدەستدا، و فێرناندۆی سێیەم، پاشای کاستیل، توانی ھەموو میرنشینەکانی ئەندەلوس داگیر بکات، موسڵمانانی ئەندەلوس تەنھا گرانادا بەجێھێشت کە لە ژێر دەسەڵاتی بەنو ئەحمەردا بەرگەی گرت دوای دانپێدانانی ناڕاستەوخۆیان بە سەروەری شانشینی کاستیل.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەدەی ١٣ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەدەی ١٣, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.