سیفان حەسەن (بە ئینگلیزی: Sifan Hassan؛ لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣) ڕاکەری ئەسیوبیای ھۆڵندییە لە پێشبرکێی ڕاکردنی مەودا ماومناوەند و درێژ.براوەی دوو مەدالیای زێری گۆرەپان و مەیدانی جیھانە لە ٢٠١٩ لە پێشبڕکێی ١٥٠٠ مەتری و ١٠ ھەزار مەتری.
ھەروەھا براوەی مەدالیای زێری ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە ڕاکردنی ٥٠٠٠ مەتری لەسەر ئاستی خانمان. و براوەی مێدالیای زێری پالاوانێتی جیھانی گۆڕەپان و مەیدانە لە ڕاکردنی ١٥٠٠ مەتری ناو یاریگا بۆ ساڵی ٢٠١٦ و لە ھەمان پالاوانێتی بۆ ساڵی ٢٠١٥ توانیبووی مێدالیای بڕۆنز بەدەست بھێنێت لە ڕاکردنی ٥٠٠٠ مەتری. ھەروەھا سیفان ھەڵگری ژمارە پێوانەیی جیھانییە بۆ ڕاکردنی ٥ کیلۆمەتری.لە تەمەنی ١٤ ساڵی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویانکردە ولاتی ھۆڵندا و لەوێ ڕەگەزنامەی ھۆڵندی وەرگرت بە نوێنەرایەتی ھۆڵندا بەشداری پالاوانێتییەکان دەکات
زانیاری کەسێتی | |
---|---|
ڕەگەزنامە | Dutch |
لەدایکبوون | Adama, Ethiopia | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣
باڵا | 1.70 m |
کێش | 49 kg |
وەرزشی | |
وڵات | ھۆلەند |
وەرزش | Athletics |
ڕووداو(ەکان) | 1500 metres 5000 metres 10000 metres |
یانە | Nike |
راھێنەر | Tim RowBerry |
Medal record |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیفان حەسەن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سیفان حەسەن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.