ستیڤ ھارینگتن کەسایەتییەکی خەیاڵی زنجیرەی نێتفلیکسی شتە نامۆکانە، و لەلایەن جۆو کیرییەوە بەرجەستەکراوە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
کە وەک کەسایەتییەکی وەرزشکاری ئاسایی دەست پێدەکات، ستیڤ دەبێت بە کەسایەتییەکی زیاتر باوکانە و بایەخدەر، گەشەپێدانێک کە سەرنجی ڕەخنەگرانگرانی ڕاکێشاوە و ھەوادارانیش بە ھەمان شێوە و بەھۆیەوە ستیڤ بووە بە یەکێک لە خۆشەویسترین کەسایەتییەکانی زنجیرەکە. جۆو کیری یەکەمجار ڕۆڵێکی کەمی ھەبوو، کە دواتر بەرزکرایەوە بۆ کاستی سەرەکی لە وەرزی دووەمدا. ستیڤ دوژمنێکی لاییە کە دواتر ئەبێتە پاڵەوانی وەرزی یەکەم، و یەکێک لە پاڵەوانە سەرەکییەکانی وەرزی دووەم، وەرزی سێیەم و وەرزی چوارەم.
ستیڤ ھارینگتن | |
---|---|
کەسایەتیی شتە نامۆکان | |
یەکەم دەرکەوتن | «دیارنەمانەکەی ویڵ بایەرس» (٢٠١٦) |
دروستکراوە لەلایەن | برایانی دەفەر |
بەرجەستەکراوە لەلایەن | جۆو کیری |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
ناوە خواستراوەکان |
|
پیشە |
|
خۆشەویست | نانسی ویڵەر (یاری پێشوو) |
نیشتیمان | ھۆکینس، ئیندیانا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ستیڤ لەسەرەتادا بە وەرزشکارێکی بەناوبانگی کڵیشەییی ١٩٨٠اکان نیشاندراوە، نەیار و خۆشنەویتراو. ستیڤ لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بووە لەگەڵ نانسی ویڵەر بەڵام دوای ئەوەی جۆناتان بایەرس ھەراسان دەکات بە شکاندنی کامێراکەی، نانسی وا دەردەکەوێت کە لە جۆناتان نزیک ببێتەوە. ستیڤ ڕووبەڕووی جۆناتان دەبێتەوە، بەڵام جۆناتان لە شەڕێکدا لێی دەباتەوە و ستیڤ ھەست بە ھەڵەکانی دەکات و «ھاوڕێ» کۆنەکانی پشتگوێ دەخات. لەکاتی چوونی بۆ ماڵی بایەرسەکان بۆ داوای لێبووردن، تێکەڵی شەڕەکەی نانسی و جۆناتان دەبێت دژی دێمەگۆرگنەکە، کە ئەتوانن بیبەزێنن. لە کۆتایی وەرزەکەدا، نانسی کامێرایەکی نوێ بۆ جۆناتان دەکڕێت و ستیڤ و نانسی بەردەوام دەبن لە پەیوەندییە خۆشەویستییەکەیان.
پەیوەندی خۆشەویستی ستیڤ لەگەڵ نانسی گرژی تێدەکەوێت، و ستیڤ لە نانسی جیا دەبێتەوە دوای ئەوەی کە نانسی ناڵێت کە خۆشیدەوێت. ستیڤ لە نانسی تووڕە دەبێت دوای سووکایەتییە سەرخۆشییەکەی نانسی لە ئاھەنگێکدا کە دەڵێت کە پەیوەندییەکەیان ساختەیە. ستیڤ خۆی ڕووبەڕووی بیڵی ھارگرۆڤ دەبینێتەوە، قوتابییەکی نوێی قوتابخانەکە کە دەیەوێت ببێتە بێزارکەری. ستیڤ لەگەڵ مایک ویڵەردا تێکەڵ دەبێت دوای ئەوەی دەستن داوای یارمەتی لێدەکات بۆ دۆزینەوەی «ئاژەڵە ماڵییەکەی» دتارتانگن، بێ ئەوەی بزانن کە دێمەگۆرگنە. ستیڤ و دەستن دەربارەی چۆنییەتی قسەکردن لەگەڵ کچاندا دەدوێن، و دواتر ستیڤ مایک، لوکەس، و زڕ خوشکەکەی بیڵی ماکس دەخاتە ژێر باڵییەوە. ستیڤ منداڵەکان دەپارێزێت کاتێک دێمەدۆگەکان ھۆکینس کاول دەکەن، کە کات دەدات بە ئیلێڤن و جیم ھۆپەر بۆ داخستنی دەروازەی سەراوژێر، و کاتیش دەدات بە ویڵ بایەرس بۆ دەرکردنی مایند فلەیەرەکە لە جەستەی. ئەو منداڵەکان لە بیڵیش دەپارێزێت، و بەر زەوییەکە دەکەوێت و بێئاگا دەبێت پێش ئەوەی ماکس بتوانێت براکەی لە جووڵە بخات.
چونکە ئێستا خوێندنی دوا ناوەندی تەواو کردووە، ستیڤ لە فرۆشگایەکی دۆندرمەفرۆشی کاردەکات لە مۆڵی ستارکۆرت بەناوی سکووپس ئەھۆی! لەگەڵ ڕۆبن بەکڵی (مایا ھاوک)، ھاوپۆلێکی پێشووی کە زووزوو پێی ڕادەبوێرێت. دەستن، کە تازە لە کامپی زانستی گەڕاوەتەوە و بورجێکی ھامی ڕێکخستووە بۆ قسەکردن لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەی سوزی لە یوتا، یارمەتی ستیڤ وەردەگرێت بۆ وەرگێڕانی نامەیەکی ڕادیۆییی ڕووسی کە گوێ لێبووە. ڕۆبن لە وەرگێڕانەکدا یارمەتییان دەدات، کە حەشارگەیەک لە مۆڵەکدا دەردەخات، و خوشکەکەی لوکەس ئێریکا (پریا فێرگیوسن) دادەنێن کە بەدزییەوە بچێتە حەشارگەکەوە و لە بەرامبەردا دۆندرمەی خۆڕایی وەردەگرێت. ستیڤ، ڕۆبن، دەستن، و ئێریکا حەشارگەیەکی نھێنی ڕووسی دەدۆزنەوە لەژێر مۆڵەکە کە ھەوڵی کردنەوەی دەروازەیەک دەدەن بۆ سەراوژێر. گەرچی ستیڤ و ڕۆبن گیراون و ماددەی ھۆشبەریان پێدراوە، دەستن و ئێریکا یارمەتییان دەدەن کە بگەنە سەرەوە و خەڵکی دیکە ئاگادار بکەنەوە. کاتێک کاریگەری ماددە ھۆشبەرەکان بەرەبەرە کەم دەبنەوە، ستیڤ دان بەوەدا دەنێت کە حەزی لە ڕۆبن کردووە و بۆی دەردەکەوێت کە ڕۆبن لێزبیانە، و ڕەگەزێتی پەسەند دەکات. لە جەنگەکەی دژی مایند فلەیەرەکە، ستیڤ یارمەتییان دەدات بە ڕێگریکردن لە بیڵی دەست بەسەرداگیراو لە خۆپیاکێشانی بە ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ئەوانی دی بەکاری دێنن بۆ بردنە درەوەی ئیلێڤن، و بەژدار دەبێت لەگەڵیان بە دوورخستنەوەی مایند فلەیەرەکە بە بەکارھێنانی یاری ئاگرین لەکاتێکدا دەروازەی حەشارگە ڕووسیەکە دادەخرێت. لەبەر ڕووخانی مۆڵەکە بەھۆی جەنگەکەوە، ستیڤ و ڕۆبن کارەکەیان لە سکووپس ئەھۆی! لەدەست دەدەن و لە فرۆشگایەکی کاسێتی نزیک کاردەکەن.
کەسایەتییەکە لە کایەی ڤیدیۆییی دێد بای دەیڵایتدا دەردەکەوێت وەک کەسایەتییەکی لەدابەزین ھاتوو لەگەڵ نانسی ویڵەردا کە لەلایەن دێمەگۆرگنەوە ڕاو دەکرێن لە تاقیگەی ھۆکینسدا.
پەرەسەندنی کەسایەتی ستیڤ لە وەرزی دووەمی زنجیرەکەدا ستایش کراوە و ستیڤی کردووە بە یەکێک لە کەسایتییە دڵخواز و خۆشەویستەکانی زنجیرەکە، و جۆو کیری بۆتە خاوەنی ستایشی ڕەخنەیی بۆ نواندنەکەی. گۆڕانەکەی لە ملھوڕێکی مێ بازی داوێن پیسەوە بۆ کەسایەتییەکی سۆزدار و پارێزەر ستایشکراوە لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە. ھەواداران، بە گشتی، پەیوەندییە ھاوڕێیەتییەکەی ستیڤ و دەستن ھێندرسنیان بەدڵبووە، و دڵسۆزی و شێوەی پارێزگاری بەرامبەر بە منداڵەکانیان ستایش کردووە، کە بۆتە ھۆی ئەوەی زۆرینەی ھەواداران بە «دایکە ستیڤ» ناوی بێنن.
پەرەسەندنی کەسایەتییەکە لە وەرزی سێیەمیشدا بەردەوامبوو بە ناساندنی ھاوکارەکەی ڕۆبن بەکڵی. پەیوەندی نێوان جۆو کیری و مایا ھاوک بووە خاوەنی ستایشی ڕەخنەیی، و پەرەسەندی دیوێکی نوێی کۆمێدی کەسایەتی ستیڤ بەھەمان شێوە. بە گشتی، کاردانەوە ئەرێنییەکەی ستیڤ بۆ خۆئاشکراکردنەکەی ڕۆبن وەک لێزبیان لە ٨٠اکاندا ستایشکراوە بۆ سرووشتە بیریار و تێگەیشتووەکەی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ستیڤ ھارینگتن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.