ساکرامێنتۆ، کالیفۆرنیا

ساکرامێنتۆ شارێکە لە ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پایتەختی ویلایەتی کالیفۆرنیایە کە دەکەوێتە باکووری ئەو ویلایەتە.

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٣٩. شاری ساکرامنتۆ بەدرێژایی ڕووباری ساکرامنتۆ و باشووری یەکگرتنی لقەکانی «ڕووباری ئەمریکی» لە دۆڵی فراوانی ناوەڕاستی کالیفۆرنیا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠٠٧دا ٤٦٠ ھەزار و ٢٤٢ کەس بووە، بەمەش دەبێتە حەوتەم گەورەترین شاری ویلایەتی کالیفۆرنیا. ساکرامنتۆ ناوەکی کولتووری و ئابووری "ناوچەی گەورەی ساکرامنتۆ"یە. ئەم ناوچە گەورەیە پارێزگاکانی ئێل دۆرادۆ و پلاسەر و ساکرامێنتۆ و یۆلۆ لەخۆدەگرێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٢٬١٣٦٬٦٠٤ کەسە. لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەم ناوچەیە وەک یەکێک لە ١٠ شوێنی سەرەکی بۆ ژیان لە ئەمریکا ناسێندرا. [ژێدەر پێویستە]

ساکرامێنتۆ، کالیفۆرنیا

مێژوو

ھیندییەکانی نیسنان و ھیندییەکانی میوک ھەزاران ساڵ لەم ناوچەیەدا ژیاون. لە ساڵی ١٧٩٩ یان ١٨٠٨، گەڕێنەرێکی ئیسپانی بە ناوی گابرێل مۆراگا دۆڵی ئەم ناوچەیەی دۆزییەوە و ناوی ئەم دۆڵە و ڕووبارەکەی ناوە ساکرامێنتۆ کە بە زمانی ئیسپانی بە واتای " کۆمۆنۆی پیرۆز " دێت. ناوکی سەرەتایی شاری ساکرامنتۆ قەڵایەک بوو کە کۆچبەرێکی سویسری بە ناوی جۆن سوتەر لە ساڵی ١٨٣٩ لەم شوێنەدا دروستی کرد. لە کاتی کۆچی بەکۆمەڵانەی ئاڵتوون گەران بۆ کالیفۆرنیا، ساکرامێنتۆ یەکێک بوو لە ناوەندە بازرگانی و کولتوورییە سەرەکییەکان بۆ ئەم کۆچبەرانە و بە وێستگەیەکی سەرەکی بۆ بەلەمی ھەڵم و بەلەم و ھێڵی ئاسن دادەنرا. دوا وێستگەی پۆستە ھەڵگرەکان بۆ ڕۆژاوای ئەمریکا، ھێڵی پۆنی ئێکسپرێس، ساکرامێنتۆ بوو.

سەرچاوەکان

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Sacramento, California»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.


Tags:

ناوچەی ئێل دۆرادۆ (کالیفۆرنیا)ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە١٨٣٩کالیفۆرنیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مادبالەسەعید نوورسیپێنجەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانئیدریس بارزانیئەفغانستانپردی فرانسیس سکۆت کیگواستنەوەتۆپی سەبەتەململانێی ٢٠٢٣ی سوودانڕەخنەی ئەدەبینێچیرڤان بارزانینوێژ لە ئیسلاممافجامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٥کانی ماران، حاجیاواجامی نەتەوەکانی ئاسیازمانی فارسیئیسلامکار (ڕێزمان)یارساننێرگزگۆرانیقەرزمەککەمەلاریاقەڵای دمدمزمانی ئینگلیزیگەشتیاریخولی پلە دووی کوردستانئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەکسیکپارێزگای دھۆکشامارانشێوازی وانەگوتنەوەخەڵاتی نۆبێل لە فیزیکعیساعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبکۆپا ئەمریکاشارەزوورئیسلام بەپێی وڵاتنیشتماندەستووری عێراقنەمساجامی نەتەوەکانی ئەورووپادامەزراوەی ویکیمیدیاوزەپیسبوونی ژینگەفەلەکەدین کاکەییڕیخۆڵەئەستوورەپشووە فەرمییەکان لە عێراقئەحمەد ھەردیشێرزاد حەسەنسوننەشانۆی کوردیشانشینی کوردستانشەڕی ئێران و عێراقھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقکتێبخانەمێژووی عێراقشەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیابڕیاردانئەندەلوسدووزخورماتووحەسەن سیساوەییعەبدولقادری گەیلانیسەنا بەرزنجیکواوتێمۆک بلانکۆپیشەسازیی خۆراک🡆 More