سابیر ئیسماعیل :(١٩١٠–١٩٧٢) مامۆستا و چالاکی سیاسی
سابیر کوڕی ئیسماعیل کوڕی محەممەد و براگەورەی حاکم بەکرە، ١٩١٠ لە گەڕەکی (بەفری قەندی)ی شاری کۆیە لەدایکبووە. بە منداڵی خراوەتە حوجرە و ١٩٢٠ قوتابخانەی ئوولای کۆیە وەرگیراوە، ١٩٢٦ تەواویکردووە. ١٩٣٠ چووەتە (خانەی دێھاتیی مامۆستایان) لە بەغدا و پاش سێ ساڵ بە سەرکەوتوویی بڕیویە. ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ دامەزراوە بە مامۆستا لە قوتابخانەی شەقڵاوە.
ئەندامی (کۆمەڵی لاوانی کورد)، (کۆمەڵی دارکەر) و (حیزبی ھیوا) بووە. ١٩٤٤ بە تاوانی بەرپاکردنی ڕاپەڕین لەتەک چەند کەسێکیتر گیراوە و بە ھەوڵی دڵسۆزان بەردراوە.
١٩٤٥ وەک بەڕێوەبەری بەشی قوتابیانی خانەی دێھاتیی مامۆستایان دوورخراوەتەوە بۆ ناحیەی (مەحاویل)ی شاری حللە. ١٩٤٨ گەڕێندراوەتەوە بۆ کۆیە. بەشداری ھەردوو کۆنگرەی ١٩٥٩ و ١٩٦٠ی مامۆستایانی کوردستان و پێشتریش ئەندامی بزووتنەوەی ئاشتی بووە. پاش کودەتاکەی شوباتی ١٩٦٣، ١/٧ی ئەو ساڵە لە ڕەشبگیرەکەی کۆیەدا دەستگیرکراوە. تشرینی دووەمی ١٩٦٣ کراوەتەوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانست لە کۆیە. ١٩٦٦ خانەنشینکراوە.
سەرەتای ساڵانی حەفتا دوچاری نەخۆشیی شێرپەنجە ھاتووە. ٢٠ی ئابی ١٩٧٢ بەو دەردە لە بەغدا کۆچیدواییی کردووە و تەرمەکەی لە کۆیە بەخاک سپێردراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سابیر ئیسماعیل, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.