تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٥٧ لە کۆیە و بە سەرپەرەشتی ئەندریۆس خەمۆ دامەزرا.
ئەم تیپە لە سەرەتادا گرووپی میوزێکی قوتابخانەی کوڕانەی کۆیە بوو کە دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ بە ناوی تیپی مۆسیقای باواجی دەرکەوت و لە ٢٧ی ئازاری ھەمان ساڵ یەکەم کۆنسێرتی خۆی لە قوتابخانە بەڕێوە برد. لە ١ی ئازاری ١٩٧٢ زاھیر محەممەد، ئەنوەر تاھیر، سەردار ئەحمەد مۆڵەتی فەرمییان بۆ تیپ وەرگرت. لە ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٧٤ نۆزدە بەرھەمیان لە بەغدا و ھەشت بەرھەمیان بۆ تەلەڤیزۆنی کەرکووک تۆمار کرد و ھەروەھا لە یەکەمین مێھرەجانی کوردیشیدا بەشدار بوون. بەھۆی ئەوەیکە زۆرینەی ئەندامانی تیپەکە چوونە ڕیزی شۆڕشی ئەیلوولەوە ساڵی ١٩٧٤ لەلایەن ڕژیمی بەعس مۆڵەتی لێ وەرگیراوە کە دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ دووبارە توانی بە فەرمی چالاک بێتەوە.
ئەندامە سەرەکییانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە:
بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.