تیپی مۆسیقای شۆڕش گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٤ دامەزرا.
زۆرینەی ئەندامانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە و بەشێک لە ھونەرمەندانی شاری ھەولێر بە ئامانجی پشتگیری لە خەباتی کورد و ھان دانی پێشمەرگە لە شۆڕشی ئەیلوولدا ئەم تیپەیان لە شاخ پێک ھێنا. سەرەڕای تۆمار کردنی زۆر بەرھەمی ناوازە بۆ ڕادیۆ دەنگی کوردستان، بۆ پێشمەرگە و کەس و کارەکانیان و ھەروەھا بۆ ئاوارەکانی باشووری کوردستان لە ڕۆژھەڵات ئاھەنگیان دەگێڕا. گۆرانییەکانی (یاران وەسیەتم) و (شەو) ی کەریم کابان بەرھەمی تیپی مۆسیقای شۆڕشن کە لە گوندی وەسان تۆمار کراون و لە ٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٤دا لە یادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولدا بڵاو کراونەوە.
ئەندامانی تیپی مۆسیقای شۆڕش:
گۆرانیبێژەکان:
ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای شۆڕش:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیپی مۆسیقای شۆڕش, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.