زۆدیاک (بە ئینگلیزی Zodiac) فیلمێکی ئەمریکی بەرهەمهێنراوی ساڵی ٢٠٠٧ ە لە جۆرینهێنی ئامێز لە دەرهێنانی دەیڤد فینچەر ، سیناریۆی فیلمەکە لە لایەن جەیمس ڤەندەربیڵتەوە نوسراوە و لە کتێبێکی ڕۆبێرت گرەیسمسەوە وەرگیراوە بە هەمان ناو لە ساڵی ١٩٨٦ ، جەیک جیڵنهاڵ و مارک ڕوفاڵۆ و ڕۆبێرت داونی جوونیەر ڕۆڵگێڕە سەرەکیەکانی فیلمەکەن و ئەنتۆنی ئیدوارد و برایان کۆکس و ئێلیەس کۆتایس دۆناڵ لۆگ و جۆن کارۆڵ لاینچ و دێرمۆت موڵڕۆنی بە ڕۆڵی پاڵپشتی بەشدارن لە فیلمەکە
زۆدیاک | |
---|---|
دەرھێنەر | دەیڤد فینچەر |
بەرھەمھێنەر | مایک ماداڤۆی ئارنۆڵد میزەر برادلی فیچەر جەیمس ڤەندەربیلت چێن چافن |
شانۆنامە | جەیمس ڤەندەربیلت |
لەسەر بنەمای | زۆدیاک لە لایەن ڕۆبێرت گرەیسمس |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | دەیڤد شایر |
وێنەگری سینەمایی | هاریس ساڤیدز |
مۆنتاژ | ئانگەس وۆڵ |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | فۆینیکس پیکچەرز |
بڵاوکردنەوە |
|
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٥٨ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٦٥ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٨٤ ملیۆن دۆلار |
لە مانگی ٧ی ساڵی ١٩٦٩ پیاوێکی نەناسراو لە ڤالیخۆی کالیفۆرنیا هێرش دەکاتە سەر دوو کەس بە ناوەکانی دارلین فێرن و مایک ماگیۆ بە دەمانچە ، مایک ڕزگاری دەبێت بەڵام فێرن دەمرێت.
دوای مانگێک لە ڕوداوەکە دەسگای ڕۆژنامەوانی سان فرانسیسکۆ نامەیەکی پێدەگات کە بە کۆد نوسراوە و لە لایەن بکوژەکەوەیە کە بە خۆی دەڵێت زۆدیاک (شێوازی کارکردنی زۆدیاک بە جۆرێکە کە لە دوای کوشتنەکان نامە بۆ ڕۆژنامەکان و دەسگاکانی پۆلیس دەنێرێت و ئاماژە بە کوشتەکە دەدات و دەیگرێتە ئەستۆ) . ژن و مێردێک کە مامۆستای مێژوو بوون نامەکە لە کۆدەوە بەمشێوەیە وەردەگێڕن'' زۆدیاک قسە دەکات. حەزم بە کوشتنی مرۆڤە چونکە زۆر چێژبەخشە تەنانەت زۆر لە کوشتنی ئاژەڵە کێویەکان بەچێژترە ، چونکە مرۆڤ دڕندەترین ئاژەڵە ، خۆشترین بەشی کوشتنەکەم ئەوەیە کە دەمرم لە بەهەشتدا زیندوو دەبمەوە و هەموو ئەوانەی کوشتومن دەبنە کۆیلەی من ، ناوی خۆمتان پێناڵێم چونکە هەوڵ دەدەن خاوم بکەنەوە یان بموەستێنن لە کۆکردنەوەی کۆیلە''. دوای ئەنجامدانی چەند کوشتنێکی دیکە و ناردنی پەیامی دیکە بۆ دەسگای ئاسایش و ڕۆژنامەکان ززۆدیاکی بکوژ دەستگیر ناکرێت .
لە ساڵی ١٩٧١ لێکۆڵەران دەیڤ تۆچی و ئارمسترۆنگ و مولاناکس لێکۆڵینەوە و پرسیار لە ئارسەر لی ئاڵن دەکەن کە گومانلێکراوی کەیسەکەی ڤالیخۆیە ، لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا تۆچی داوای کاتژمێرەکەی لی ئاڵن دەکات و دەبینێت هەمان نیشانەی زۆدیاکی بکوژی لەسەرە بەڵام پاشتر کە دەست و خەتی لی ئاڵن و زۆدیاک بەراورد دەکەن بۆیان دەردەکەوێت یەک دەسوخەت نین و یەکناگرنەوە ئەوەی جێی سەرنجە خانەوادەی لی ئاڵن دەڵێن لە ڕۆژی یەکێک لە ڕوداوەکاندا لی بۆ هەمانجێکە ڕۆیشتووە و بە خوێناوی گەڕاوەتەوە و یەکێکیش لە هاوڕێکانی دەڵێت کاتی خۆی بە خۆی وتوە زۆدیاک و لە ساڵی ١٩٧٤ بەهۆی دەست درێژی کردنەوە کەوتۆتە زیندان بۆ ماوەی سێ ساڵ و لەو ماوەیەشدا هیچ نامەیەک لە زۆدیاکەوە نەبووە بەڵام هیچ لە بەڵگەکان یەکلاکەرەوە نەبوون
، لە ساڵی ١٩٧٨ ڕۆبێرت گرەیسمسی کارتۆنکێش بە قوڵی دەست دەکاتەوە بە لێکۆڵینەوە و سەردانی دەیڤ تۆچی دەکات و تۆچی سەرسام دەبێت کاتێک دەبینێت گرەیسمس ئەوەندە زانیاری هەیە لەسەر کەیسەکە بۆیە بە ناڕاستەوخۆ زانیاری پێدەدات تا ڕۆبێرت بەردەوام بێت لە گەڕانەکانی ، بەهۆی زۆر کارکردنی گرەیسمس لەسەر کەیسی زۆدیاک کارەکەی لە دەست دەدات و هاوسەرەکەی جێی دێڵێت و مناڵەکانیشی دەبات لەگەڵ خۆی . گرەیسمس ڕۆژانە پەیوەندی تەلەفونی بۆ دێت کە تەنها دەنگی هەناسەیە و ئاماژەیە بۆ هەڕەشە کردن ، ڕۆبێرت گرەیسمس بەردەوام ئەبێت لەسەر لێکۆڵینەوەکانی و خەریکی ئامادە کردنی کتێبێک دەبێت لەو بارەیەوە و ئاماژەگەلێکی زۆر پەیدادەکات کە نیشانەن بۆ ئەوەی لی ئاڵن زۆدیاکی بکوژە ، بەڵام جێپەنجەکان و دەسوخەتەکان ناتوانن تاوانباری لی ئاڵن پشتڕاست بکەنەوە.
لە ساڵی ١٩٨٣ گرەیسمس لە دوکانێکدا ڕوبەڕوی لی ئاڵن دەبێتەوە و لی ئاڵن پێی دەڵێت دەتوانم یارمەتیت بدەم گرەیسمس پێی دەڵێت نەخێت
کاتێک گرەیسمس دوکانەکە جێدێڵێت لی ئاڵن ڕەنگی کەمێک تێکدەچێت ، لە دوای هەشت ساڵ مایک ماگیۆ کە لە ڕوداوی ڤالیخۆدا زۆدیاکی دیوە دەڵێت لی ئاڵن ئەو کەسە بووە کە هێرشی کردۆتە سەری پێش ١٥ ساڵ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زۆدیاک (فیلم) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زۆدیاک (فیلم), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.