زوزانا چاپوتۆڤا (بە زمانی سلۆڤاکی: Zuzana Čaputová؛ لە دایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣) کەسایەتی خانمە پارێزەر، چالاکوانی ژینگە و سیاسەتوانی سلۆڤاکییە، ئەو لەوەتەی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بووەتە سەرۆکی سلۆڤاکیا، بەمەش بووەتە یەکەم ژن لە مێژووی وڵاتەکەی ببێتە سەرۆک، هەروەها لاوترین سەرۆکی مێژووی وڵاتەکەیەتی کە لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا هەڵبژێردراوە.
زوزانا چاپوتۆڤا | |
---|---|
بە سلۆڤاكی: Zuzana Čaputová | |
لەدایکبوون | براتسیلاڤا، سلۆڤاکیا | ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧٣
ناوی کاتی لەدایکبوون | Zuzana Strapáková |
ھاوسەر | Ivan Čaputa |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Juraj Rizman |
پیشە | دادوەر، سیاسەتوان، چالاکوان، ژینگەدۆست، پارێزەر |
پۆستەکان | سەرۆکی سلۆڤاکیا |
پەروەردە | Faculty of Law at Comenius University in Bratislava، Comenius University |
ئەندامی حیزبی | Progressive Slovakia |
نەژاد | |
وێبگە | |
ئەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩، جێگری سەرۆکی پارتی پێشکەوتنی سلۆڤاکیا بوو، کە پارتێکی سۆسیال-لیبرالە. زوزانا چاپوتۆڤا لە ساڵی ٢٠١٦، لەپای کارەکانی لە بواری ژینگە ئەوا خەڵاتی گۆڵدمانی ژینگەی پێدرا. زوزانا لە ساڵی ١٩٩٦ بەشی یاسای لە زانکۆی کۆمێنیوس تەواو کردووە. لەدوای تەواوکردنی خوێندن، وەک فەرمانبەری بەشی یاسایی لە ئەنجومەنی پێزینۆک دامەزرا، دواتر بووە جێگری سەرۆکی شارەوانیی پێزینۆک.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زوزانا چاپوتۆڤا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زوزانا چاپوتۆڤا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.