خۆپیشاندان یان پرۆتەستۆی خیابانی کردەوەیەکە لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکەوە لەپێناو بەرژەوەندیی تەڤگەڕێکی سیاسیدا؛ پتر بریتییە لە ڕێپێوانێکی گەلەکۆمەیی کە لە پێشدا یان لە کۆتاییدا گوێ لە وتاری وتاردەران دەگیردرێ.
کردەوەگەلێک وەک ڕێگاگرتن و مانگرتن ژی دەکرێ بە خۆپیشاندان بژمێردرێن. لەوانەیە خۆپیشاندان بەبێ زەبروزەنگ و توندوتیژی بەڕێوە بچێ یان لەوانەشە ھاوڕێ بێ لەگەڵ زەبروزەنگ و توندوتیژییەوە، یان دەتوانێ سەرەتا بەبێ توندوتیژی بێ و دواجار ھەلومەرجەکە وای لێ بکا ببێ بە خۆپیشاندانێکی ھاوڕێ لەگەڵ توندوتیژی. ھەندێ جار پۆلیسیشی پێوە دەتلێ. ئەمە لە بڕێک حاڵەتدا بۆ ئەوەیە کە ھەر لە بنەڕەتەوە نەھێڵێ خۆپیشاندان ساز ببێ. لە بڕێک حاڵەتی تریشدا، بۆ ئەوەیە کە بەرگری لە پێکھەڵچوونی گرووپە ڕکەبەرەکان بکا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆپیشاندان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خۆپیشاندان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.