دیواری بەرلین (بە ئاڵمانی:Berliner Mauer) ئەم دیوارە لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٦١، لەلایەن ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچکەرانی ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات و چوونیان بۆ ئاڵمانیای ڕۆژاوا دروست کرا.
ئەم دیوارە بوو بە نیشانی شەڕی سارد، بەڵام دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد ئەم دیوارە ڕووخێنرا، ئەمەش لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووی دا و پاش ئەمە بووە نیشانی کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.
دیواری بەرلین | |
---|---|
بەشێکە لە | Inner German border، Iron Curtain |
دامەزران | ١٣ی ئابی ١٩٦١ |
ناو بە زمانی فەرمی | Berliner Mauer |
ناسناو | Antifaschistischer Schutzwall، Schandmauer |
ناکۆکی | شەڕی سارد |
وڵات | ئاڵمانیای ڕۆژاوا، ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات، ئەڵمانیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | بەرلین، East Berlin |
پۆتانی شوێن | |
ڕووداوە بەرچاوەکان | construction of the Berlin Wall، fall of the Berlin Wall |
دەستپێشخەر | ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات |
ماددەی بەکارھاتوو | کۆنکریتی بەھێزکراو |
کۆتاییھاتن | ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩ |
باری کەلەپووری | Heritage monument in Berlin |
وێبگە | https://www.berlin.de/mauer/ |
State of conservation | demolished or destroyed |
دۆخی بەکارهێنان | permanently closed |
لە دوای ڕووخانی رژێمی نازی، ئاڵمانیا و شاری بەرلین بوون بە دوو بەشەوە. بەشی رۆژاوا کە کەوتە بن دەستی ھاوپەیمانەکان (واتە: فەڕانسە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بریتانیا)؛ بۆ خۆی کرا بە چوار بەشی دیکە. ئەم چوار بەشە بوون بە شوێنی جێگیر بوونی ئەو ئاڵمانیایییانەی کە لە وڵاتە دراوسێکان بە ھۆی دژایەتی دەر کرا بوون. ئەم بەشانە لە ٢٣ی مەیی ١٩٤٩ زایینی پێکەوە لکێندران و بوون بە کۆماری فیدرالی ئاڵمانیا. بەشەکەی دیکە کەوتە بن دەستی یەکێتی سۆڤیەت و لە ٧ی ئۆکتۆبری ھەمان ١٩٤٩دا بوو بە کۆماری دیموکراتی ئاڵمانیا. ئەم دوو کۆمارە بە شێوەی نافەرمی بە ناوی "ئاڵمانیای رۆژاوا" و "ئاڵمانیای رۆژھەڵات" دەناسران. ئاڵمانیای رۆژھەڵات بەرلینی کرد بە پایتەختی خۆی، بەڵام ئاڵمانیای رۆژاوا پایتەختی خۆی گواستەوە بۆ شاری بۆن، بەڵام ئەم شارەی بە ناوی پایتەختی کاتی ناساند و بەم جۆرە نواندی کە کۆماری رۆژھەڵات دەبێ ڕۆژێک بڕوات و ئاڵمانیا یەک بگرێتەوە.
ئاڵمانیای رۆژاوا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕانسە یەکیان گرت. دواتر ئاڵمانیای رۆژاوا دەستی کرد بە پڕۆژەیێکی گەورە بۆ گەشە پێدانی ئابووری لە ساڵی ١٩٥٠ی زایینی و سەرکەوتنی زۆری لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە بە دەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٥دا بوو بە ئەندامی ناتۆ. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی کرد بە بناغەدانانی کۆمەڵەی ئابووری ئورووپا. لە ھەمان کاتدا ئاڵمانیای رۆژھەڵات بوو بە یەکێک لە ئەندامانی بلۆکی رۆژھەڵات. بەڵام بە ھۆی لاواز بوونی یەکێتیی سۆڤیەت (شۆرەوی) بارودۆخی ئابووری لە ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرەو دابەزین چوو و ھیچ کاتێک بە ئاستی ئاڵمانیای ڕۆژاوا نەگەیی. ئەم بارودۆخە بوو بە ھۆی کۆچ کردنی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بۆ ئاڵمانیای ڕۆژاوا. لە ساڵی ١٩٦١دا ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات دەستی کرد بە دروست کردنی دیوارێک لە نێوان دوو بەشی بەرلین، بۆ ئەوەی کە بەرگری لە ئەم کۆچانە بکات. ئەم دیوارە(ناسراو بە دیواری بەرلین) بوو بە نیشانێکی شەڕی سارد. ئەم دیوارە لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخا و ئەم جارە بوو بە نیشانی کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.
}
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دیواری بەرلین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دیواری بەرلین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.