خۆجەئیزم

خۆجەئیزم (بە ئینگلیزی: Hoxhaism) چەشنێک مارکسیزم-لێنینیزمی دژەپێداچوونەوەخوازییە کە لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٧٠ و بە ھۆی لقخواردنەوەیەک لە بزووتنەوەی ماوئیستی، و ئاشکرا بوونی کێشە و ناکۆکیی ئایدیۆلۆجیک لەنێوان حیزبی کۆمۆنیستی چین و حیزبی کاری ئالبانیا لە ساڵی ١٩٧٨ بە دی ھات.

ناوی ئەم ئایدیۆلۆجی لە ناوی ئەنوەر خۆجە ڕێبەری بەرجەستەی کۆمۆنیستیی ئالبانیا گیراوەتەوە.

ھەڵسەنگاندنێکی گشتی

خۆجەئیزم خۆی لەگەڵ پاڵپشتیکردن لە میراتی جۆزێف ستالین، ڕێکخستنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لەژێری ستالینیزم، و ڕەخنەگریی توند لە ھەموو گرووپە کۆمۆنیستییەکانی دیکە، وێنەی کۆمۆنیزم ئەورووپایی کە وەکوو بزووتنەوەیەکی دژەکۆمۆنیزم دەیزانێت، و بە پێداچوونەوەخواز ناویان لێ دەبات، پێناسە دەکرێت.

ئەنوەر خۆجە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، یەکێتیی سۆڤیەت، چین و یووگۆسلاڤیا ڕەخنەی دەگرت و لەم سێیانەی دوایی وەکوو سۆشیال ئیمپریالیست ناوی دەبرد، و یەکێتیی سۆڤیەتی بەھۆی داگیرکاریی چێکۆسلۆڤاکیا لە ساڵی ١٩٦٨ تاوانبار کرد و پێش لە ئەوەیش لە وەڵامدانەوە لە پەیمانی وارساو کشایەوە. خۆجەئیزم ئەم مافە بۆ نەتەوەکان دووپاتدەکاتەوە کە بە شێوەکانی جیاواز کە بارودۆخی ھەر وڵات دەسەپینێت بە شوێنی سۆشیالیزم بکەون. سەرەڕای ئەوەش خۆجە خۆی ھەڵگری ئەوە بوو کە تیتۆئیزم لە بەکردارکردندا دژەمارکسیستی بووە.

ئالبانییەکان لە بەرامبەر بەشێکی گەورە لە ماوئیستەکان بە تایبەت لە ئەمریکای لاتینی (لایەنەکانی وەکوو ئەرتەشی ڕزگارکەری گەل، حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست-لێنینیستی ئێکوادۆر یان حیزبی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی بەڕازیل) سەرکەوت، ھەروەھا پێکەوتنێکی یەکجار زۆرێکیش لە ئاستی ناونەتەوەیی بە دەست ھێناو.

حیزبە خۆجەئیستەکان بەدوای داکەوتنی کۆماری سۆشیالیستی گەلی ئالبانیا لە ساڵی ١٩٩١ خۆیان بە دەوری کۆبوونەوەی ناونەتەوەیی کە لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزرا و ھەروەھا گۆڤاری یەکێتی و خەبات ڕێکخست.

ئەمانەش ببینە

  • ئەنوەر خۆجە
  • ئینتێرناسییۆنالی کۆمۆنیستی (خۆجەئیستە ستالینیستەکان)
  • کۆبوونەوەی ناونەتەوەیی ڕێکخراوە و پارتییە مارکسیست-لێنینیستەکان (یەکێتی و خەبات)
  • پارتی کاری ئالبانیا
  • کۆماری سۆشیالیستی گەلی ئالبانیا
  • لقخواردنەوەی چینی-ئالبانی

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

خۆجەئیزم ھەڵسەنگاندنێکی گشتیخۆجەئیزم ئەمانەش ببینەخۆجەئیزم سەرچاوەکانخۆجەئیزم بەستەرە دەرەکییەکانخۆجەئیزمئینگلیزیحیزبی کۆمۆنیستی چین

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مەلەوانیئەمریکای باکوورمەم و زینھونەرئێن ئاڕ تیسێگۆشەدەسەڵاتمێژوویۆنانسەرۆک وەزیرانی عێراقداگرتنڤایرۆسی کۆرۆنائەلبانیابەڕازیلوزەی باباکۆ رێبوارقەل بە قەل دەڵێت ڕووت ڕەشھەڵەبجەی تازەئاڵای کوردستانڕژێمی بەعسسیاسەت٦٣٣کلیتۆریسسووتانیاسای ئۆمئامێدیمیدیاویکیقەزای شارباژێڕقەزای مێرگەسۆرئینسایکڵۆپیدیاخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوستەفسیری نامیپەخشانئێکزیمابەردی زراوشڤان پەروەرعەرەبستانی سعوودیفەلەستینکانی شینکەکۆمپیوتەرئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقکۆلۆمبیاتیشکدانی کارۆموگناتیسیقەزای پشدەرعەلی خامنەییسۆمەرباشووری ئاسیازەکەریا عەبدوڵڵایانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدپاڵنگاندڵدارپورتوگالخەیاڵدەستپەڕچیلیمێزۆپۆتامیاپیکسارموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانفۆلکلۆرتیۆریتێنسڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارکاربۆن دی ئۆکسیدخاکگەریلاپاراگوایناپۆلیۆن بۆناپارتلۆژیکپارێزگاگوندحکوومەتی ھەرێمی کوردستانمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانتیۆریی ئەتۆمیکوللە🡆 More