جۆزێف کوین (بە ئینگلیزی: Joseph Quinn؛ لەدایکبووی ٢٦ی ژانویەی ١٩٩٤) ئەکتەرێکی بەریتانییە.
ڕۆڵی ئارتەر ھاڤیشامی گێڕاوە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی دیکێنزیەن و لە ٢٠١٧ ڕۆڵی لیۆنارد باستی گێڕاوە کە فەرمانبەرێکی لاوی بانکە، لە زنجیرەی چوار-بەشیی ھاواردز ئێند. ھەر لە ٢٠١٧دا، لە وەرزی حەوتەمی زنجیرەی کایەی تەختە پاشایەتییەکانی ئێچ بی ئۆدا وەک سەربازێکی ستارک بە ناوی کۆنەر دەرکەوت. لە ٢٠٢٢، لە وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی شتە نامۆکان ڕۆڵی ئێدی مەنسنی گێڕاوە.
جۆزێف کوین | |
---|---|
Joseph Quinn | |
لەدایکبوون | لەندەن، ئینگلتەرا | ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤
نەتەوە | بەریتانی |
خوێندنگە | ئەکادیمیای مۆسیقا و ھونەری دراماتیکیی لەندەن |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١١–ئێستا |
باڵا | ١٧٧سم |
جۆزێف لە لەندەن، ئینگلتەرا لەدایکبووە. لە باشووری لەندەندا گەورە بووە، لە ٢٠٠٧ەوە تا ٢٠١٢ لە خوێندنگەی سەربەخۆی ئیمانوێل خوێندوویەتی؛ دواتر چووەتە بەشی درامای ئەکادیمیای مۆسیقا و ھونەری دراماتیکیی لەندەن، لە ٢٠١٥دا لە زانکۆ دەرچووە.
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | دەرھێنەر(ان) | تێبینییەکان |
---|---|---|---|---|
٢٠١٨ | ئۆڤەرلۆرد | گروناوەر | جوڵیەس ئەیڤری | |
٢٠١٩ | مەیک ئاپ | تۆم | کلێر ئۆکڵی |
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تۆڕ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|---|
٢٠١١ | پۆستکۆد | تیم | سی بی بی سی | ئەڵقەی ١ |
٢٠١٦ | دیکێنزیەن | ئارتەر ھاڤیشام | بی بی سی وەن | ١٩ ئەڵقە |
٢٠١٧ | کایەی تەختە پاشایەتییەکان | کۆنەر | ئێچ بی ئۆ | لە ئەڵقەی: «غەنیمەتەکانی جەنگ» |
هاواردز ئێند | لیۆنارد باست | بی بی سی وەن (بەریتانیا) ستارز (و. ی. ئەمریکا) | کورتەزنجیرە | |
کات بەفیڕۆدەران | ڕاڵف | ئای تی ڤی ٢ (بەریتانیا) سی بی سی جێم (و. ی. ئەمریکا) | ٢ ئەڵقە: «پەیمانگەی وێڵنێس» و «سەردەمی جاز» | |
٢٠١٨ | کڵۆڵەکان | ئانژۆلڕاس | بی بی سی وەن | ٣ ئەڵقە |
٢٠١٩ | کاترینی مەزن | تسارێڤیچ پاڤێڵ | سکای ئەتلانتیک (بەریتانیا) ئێچ بی ئۆ (و. ی. ئەمریکا) | کورتەزنجیرە؛ ٣ ئەڵقە |
٢٠٢٠ | ستڕایک | بیڵی نایت | بی بی سی وەن | ٤ ئەڵقە |
تەوری بچووک | پی سی دیکسن | بی بی سی وەن (بەریتانیا) ئەمازۆن پرایم (و. ی. ئەمریکا) | لە ئەڵقەی: «مانگرۆڤ» | |
٢٠٢٢ | شتە نامۆکان | ئێدی مەنسن | نێتفلێکس | (وەرزی چوارەم)؛ ٩ ئەڵقە |
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | دەرھێنەر(ان) | تێبینییەکان |
---|---|---|---|---|
٢٠١٥ | ئینستینکت | دان | نەیتن ھامیڵتن و ھێنری لێرۆی-ساڵتا | |
٢٠١٧ | کین | جەیمی | ھێلینا میدڵتن | |
٢٠١٨ | دە ھۆیست | ھاش | جۆزێف دەیڤیس، ھێنری لێرۆی-ساڵتا و کاڵم ودھاوس |
ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | دەرھێنەر(ان) | شوێن | سەرچاوە |
---|---|---|---|---|---|
٢٠١٦ | دێتوۆچ | مۆڕیس | جێڕاڵدین ئەلێکزاندەر | شانۆی کۆرۆنێت (ژووری چاپ) | |
٢٠١٧ | پێڕستی ئاواتەکان | دین | ماتیوو شیا | شانۆی دەرباری شاھانەیی | |
٢٠١٧ | مێشوولەکان | لووک | ڕووفوس نۆڕیس | شانۆی نەتەوەییی شاھانەیی |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆزێف کوین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جۆزێف کوین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.