ئانتۆنی جۆن سۆپڕانۆ (لەدایکبووی ١٩٥٩) کەسایەتیەکی خەیاڵیە، کە ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە زنجیرە دراماکەی کەناڵی ئێچ بی ئۆ بەناوی سۆپڕانۆکان، و لەلایەن ئەکتەر جەیمس گاندۆڵفینی بەرجەستە دەکرێت.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کەسایەتیەکە زۆربەی کاتەکان بە تۆنی ناودەبرێت، کەسایەتیەکی ئیتاڵی-ئەمریکییە کەوا بیرۆکەی درووستکردنی لەلایەن درووستکەر و سەرپەرشتیاری زنجیرەکە دەیڤد چەیسەوە دانراوە و بەدرێژایی شەش وەرزەکە خودی خۆی کاری لەسەر گەشەپێدانی کەسایەتیەکە کردووە. کەسایەتی تۆنی سۆپڕانۆ لە مافیای ئیتاڵی ڤینسنت پالێرمۆوە سەرچاوەی گرتووە، کەوا کاپۆڕێژیمێکی کۆنی خێزانی تاوانکاری دێکاڤالانتێ بوو.
لە وەرزی یەکەمدا، تۆنی پلەی کاپۆی ھەیە لە خێزانی تاوانکاری دیمیۆ، دواتر لە وەرزی دووەمدا پلەی سەرکردەی پێدەرێت، کەوا تا کۆتایی زنجیرەکەش ھەر لەو پلەیەدا دەمێنێتەوە، ھەرچەندە کۆڕادۆ سۆپرانۆی مامی ھەر بە ڕەسمی سەرکردەیە، بەڵام بە ڕواڵەتە و تۆنی خۆی دەسەڵاتداری یەکەمە. بەدرێژایی زنجیرەکە تۆنی بەدەست سەرپەرشتیکردنی خێزانەکەی و کاروبارەکانی دەناڵێنێت. تۆنی سەردانی پزیشکێکی دەروونی دەکات بەناوی دکتۆر جێنیفەر مێڵفی بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە دەروونیەکانی.
ھەردوو کەسایەتی تۆنی سۆپڕانۆ و نواندنەکەی گاندۆڵفینی پێشوازیەکی یەکجار گەرمیان لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا، کارەکتەری سۆپرانۆ بە یەکێک لە کاریگەرترینەکانی مێژووی زنجیرەکانی تەلەڤیزیۆن لە قەڵەم دەدرێت. بۆ ڕۆڵی تۆنی سۆپڕانۆ، گاندۆڵفینی ھەریەک لە خەڵاتەکانی ئێمی، سکرین گیڵد، گۆڵدن گڵۆبی بردۆتەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تۆنی سۆپڕانۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.