تایبیریەس (تایبیریەس جولیوس سیزار ئەگوستوس، ١٦ی تشرینی دووەم ٤٢ی پ.ز-١٦ی مارس ٣٧ی زایینی) دووەم ئیمپراتۆری ڕۆمانی بوو.
لە ساڵی ١٤ بۆ ٣٧ی زایینی فەرمانڕەوایی کرد، ئەو کوڕی سیزار ئەگوستوس بوو.
تایبیریەس | |
---|---|
ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی | |
فەرمانڕەوایی | ١٤-٣٧ زایینی |
پێشوو | ئەگوستوس |
جێگر | کالیگولا |
باوک | تایبیریەس کلۆدیەس نیرۆ |
دایک | لیڤیا دروسیلا |
لەدایکبوون | ١٦ی تشرینی دووەمی ٤٢ پ.ز ڕۆما |
مردن | ١٦ی ئازاری ٣٧ ز (٧٧ ساڵ ژیاوە) |
تایبیریەس یەکێک بوو لە گەورەترین ژەنەڕاڵەکانی ڕۆمای کۆن، کە ھەڵمەتەکانی سنوورەکانی باکووری ئیمپراتۆریەتییەکەیان پاراست. ئەو ماوەی ٢٢ ساڵ فەرمانڕەوایی کرد و نیوەی یەکەمی ماوەی دەسەڵاتداریی زۆر نایاب بوو. بەڵام لە نیوەی دووەمی دەسەڵاتداریی خۆی گۆشەگیر کرد و لە دەسەڵاتداریی دوورکەوتەوە. دوای مردنی دروسوسی کوڕی لە ساڵی ٢٣، دەسەڵاتداریی بەرەو خراپی چوو و بە کارەسات کۆتایی ھات.
لە ساڵی ٢٦دا تایبیریەس لە ڕۆمای جێھێشت و چوو بۆ دوورگەی کاپری و ئیدارەدانی ئیمپراتۆریەتییەکەی دایە دەستی سەجانس، کە فەرمانداری پاسەوانانی ئیمپراتۆری بوو و کەسێکی چاوبرسی بوو. سەجانس بوو بە فەرمانڕەوای تاکڕەوی ڕۆما، و پیلانی دژی تایبیریەس گێڕا و ئەو کەسانەی دەکوشت کە دژی بوون. کاتێک ئاگادارکرایەوە لە کارەکانی سەجانس، تایبیریەس پلانی داڕشت بۆ لابردنی سەجانس لە پۆستە فەرمیەکانی، و لە کۆتاییدا لە کوشتی. دواتر تایبیریەس ئەو کەسانەی کوشت کە لە ژێر دەسەڵاتی سەجانسدا تاوانیان ئەنجام دابوو.
کالیگولا، کوڕی ھەڵگیراوەی تایبیریەس، جێگای گرتەوە وەک ئیمپراتۆری ڕۆم.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تایبیریەس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تایبیریەس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.