بەردینە دوامین ڕۆمانی سەید قادر ھیدایەتییە؛ چاپی یەکەمەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەگەڕێتەوە و چاپەمەنیی خانی چاپ و بڵاوی کردووەتەوە و لە پاییزی ھەمان ساڵدا بۆ جاری دووھەم چاپ بووەتەوە.
نووسەر | سەید قادر ھیدایەتی |
---|---|
دانەری بەرگ | ئەسرین کاکی |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | ڕۆمان |
بڵاوبوونەوە | ٢٠٢٢ |
بڵاوکەرەوە | چاپەمەنیی خانی |
جۆری کتێب | چاپ دەنگی |
لاپەڕەکان | ٢٤٠ |
بەردینە وەک ڕۆمانێکی مێژوویی، ئاوەڕوویەکی لە دۆخی کورد لە سەردەمی سەفەوییەکان داوەتەوە کە زوڵم و زۆرییەکانیان چ وەک فارسێک و چ وەک شیعەیەک دەخاتە ڕوو، کە ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەم کەشە گۆڕانی بەسەردا نەھاتووە؛ جوامێریی خانی لەپ زێڕین، ئاوەدانکردنەوەی قەڵای دمدم، شەڕی دمدم و گرتنەوەی دووبارەی قەڵا دوای چەندین ساڵان مژاری بەشێکی زۆری ڕۆمانەکەیە کە لە زمان ھەردوو لایەنەکەوە دەگێڕدرێتەوە. بەردینە تاوەکوو ئێستا تێروتەسەلترین بەرھەمی ئەدەبی کوردییە کە لەسەر دمدم نووسرابێت.
لە کۆتایی کتێبەکەدا بۆ ئاسانکاری دوو فەرھەنگ یەکیان بۆ وشە دژوارەکان و ئەوەی تریان بۆ کەسایەتییە مێژووییەکان تەرخان کراوە.
بەرچاوترین تایبەتمەندیی بەردینە وەکی ھەر بەرھەمێکی تری نووسەر، زمانەکەیەتی؛ ئەو زمانەی بەردینەی پێ نووسراوە لە بەیت و حەیران نزیکە و تایبەتە، ئەو تایبەتییە لەگەڵ ناوەرۆکی ڕۆمانەکە کە جەختە لەسەر جیاوازی، شووناسی کوردبوون و ویستی سەربەخۆیی لە پەیوەندیدایە. لە سەرەتادا و لەوانەیە بۆ جاری یەکەم تێگەیشتن لە دەقی کتێبەکە ئەستەم بێت.
سەید قادر ھیدایەتی لێھاتوویانە لە قاڵبی ڕۆماندا ڕاستییە مێژووییەکانمان بۆ دەردەخات، لە زوڵم و زۆریی و فێڵ و فەتەڵەی دوژمنەوە تاوەکوو ناتەبایی ماڵی کورد و دارەدەستبوونیان و ئەو حەماسەیەی کە قەڵانشینەکان بە ژن و بە پیاوەوە خوڵقاندیان.
بەندە میرخانم. دەڵێم بەڵێ قوربان، بەندەش گودروونم کوڕی ڕەحمانی سەڕاج. دەڵێ لاوکۆ لە قەیغان و مەزبووتان دەکەی. لێرە بە خەسار دەچی. وەرە لای ئێمە؛ بە ھەویاین لە پیرەدمدم قەڵاتێکی سەرناس و نێودار ڕۆنێین دا چیدی لەبن قۆنگرە و قەڵاتی بێگانان ڕانەوەستین دەستەونەزەر. قەڵاتی خۆمان ھەبێ، کەس ناتوانێ نە سۆگەی ئایین و نە سۆگەی خاکمان بپەڕێنێ.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەردینە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.