قەڵای دمدم ، قەڵایەکی مێژوویییە لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێ.
قەڵای دمدم بەر لە ھاتنی ئیسلام بنیاد نراوە و دواتر لە ساڵی ١٦٠٩ بە دەستی ئەمیرخانی لەپزێڕین میری ناوداری برادۆست نووژەنکراوەتەوە.
قەڵای دمدم Qellay Dimdim | |
---|---|
قەڵای دمدم | |
وڵات | کوردستان ئێران |
پارێزگا | پارێزگای ورمێ |
شارستان | شارستانی ورمێ |
دامەزرێنەر | ئیمپراتۆریەتیی ساسانی |
بەرزایی | ١٤٦٦ مەتر (٤٬٨١٠ پێ) |
بەگوێرەی سەرچاوەکان لە سەردەمی شا عەباسی سەفەوی شای ئێرانییەکان، قەڵای دمدم لەلایەن خانی لەب زێڕینەوە بنیاتنراوەتەوە لەسەر بناغەی قەڵایەکی کۆنی ڕووخاودا. لە شەرەفنامەدا باس لە (قلعە داود) کراوە کە ئەوسا ١٥٩٥ز بەدەست میرانی یرادۆستەوە بووە. ئێستا ئاسەواری قەڵاکە نزیکەی ١٥ کیلۆمیتر دوورە لە شاری ورمێ و لەسەر تەپۆڵکەیەک لە دۆڵی قاسملوو ھەڵکەوتووە. چیرۆکی خۆڕاگریی قەڵای دمدم لە نێو شێعری شاعیران، بەیتبێژ ڕەنگی داوەتەو و بووەتە ھەوێنی شێعری شاعیرە بەناوبانگەکان: جگەر خوین بە چەندین شیعر لەسەر خۆراگریی و قارەمانییەتیی خانی لەپزێڕین و کوردانی دمدم شیعری ھۆنیوەتەوە.
جودا لەوە ھەتا ئێستا بە شێوەیەکی سەربەخۆ، ٢ ڕۆمان و دیوانێکی شیعری لەلایەن ٣ نووسەری کورد عەرەب شەمۆ و جان دۆست و سەید قادر ھیدایەتی لەبەر ڕووداوی قەڵای دمدم و خۆڕاگریی خانی لەپ زێرین نووسراوە. ڕۆمانی قەڵای دمدمی عەرەب شەمۆ، دیوانی شێعری قەڵای دمدمی جان دۆست و ڕۆمانی بەردینەی سەید قادر ھیدایەتی لەو بەرھەمانەن. لەو ٣ کتێبەدا بە گشتی باس لە نەھامەتی و کوشتاری خەڵکی کورد بەدەستی سوپای شا عەباس کراوە.
قەڵای دمدم لە پێنج بەش پێکھاتبوو:بەشی (سەرەکی و خواروو و سلوک و ناوەند و دەروازەی ڕۆژھەڵات).
لە بەشی ڕۆژھەڵاتی قەڵاکە لە کۆتایی دۆڵەکەدا قولەیەکی زۆر بەرزی ھەیە کە بەتەواوی جڵەوی قەڵاکەی کردووە، و بۆ دابینکردنی ئاو بۆ قەڵاکە لەڕێگای کۆکردنەوەی ئاوی باراناو بووە لەناو ئەستێڵدا (حەوز).
لە بەشی باکووری قەڵاکە چەند کانییەکی ئاوی لێیە کە زۆر کەمە، بەگۆڕیچە ھێنراوە بۆ ناو قەڵاکە بۆ سەر ئەستێڵێک، و قولەیەکی تێدایە لە بەشی سەرەکی و دەڕوانێت بەسەر بەشی سلوکدا.
لە بەشی باشووری قەڵاکە ئەستێڵێک دروست کراوە، لەکاتی زستاندا بەفری تیا کۆدەکرایەوەو لەکاتی بێ ئاویدا بەکار دەھێنرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەڵای دمدم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.