ناکۆتایبوون (بەم هێمایە ∞ نیشاندەدرێت) ئاماژە دەکات بە چەندین چەمکی جیاواز - زۆرتر گرێدراو بە بیری بێ سنووری - کە لە فەلسەفە و بیرکاری و تیۆلۆجیدا دێنە کایەوە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە بیرکاریدا، "ناکۆتا یان بێپایان" زۆرتر لەو پێکھاتانە بەکاردەھێنرێت کە وا بۆی دەچن گوایە ژمارەیەکە (بۆ نموونە: لە ژماردن یان پێواندنی شتەکاندا: "ژمارەیەکی ناکۆتا لە تێرمەکان (ڕستەکان)") بەڵام ژمارە نییە و جیاوازە لەگەڵ ژمارە ڕاستیهکان. چەمکی ناکۆتایبوون گرێدراوە بە زۆر چەمکی دیکەی بیرکارییەوە: ڕادە، ژمارە ئەلفەکان، کلاسەکان لە بیرۆکەی کۆمەڵدا، کۆمەڵە ناکۆتاییهکانی دەیدەکیند، ... .
لە ئیشا ئوپانیشادی یاجورڤێدادا (سەدەی چوارەم تا سێھەمی پێش زایین) ھاتووە: "ئەگەر ئێوە بەشێک لە ناکۆتا بسڕنەوە یان بەشێک بە بێکۆتایی زیاد بکەن، ئەوەی دەمێنێتەوە دیسان ھەر ناکۆتایه.
Pūrṇam adaḥ pūrṇam idam
Pūrṇāt pūrṇam udacyate
Pūrṇasya pūrṇam ādāya
Pūrṇam evāvasiṣyate.
ئەوە گشتە، ئەمە گشتە
لە گشت، گشت بەرزدەبێتەوە
کاتێ کە گشت لە گشت دەگیردرێت
ھێشتا گشت دەمێنێتەوە — ئیشا ئوپانیشاد.
بەپێی ڕوانگەی نەریتیی ئەرەستوو، یۆنانییە ھیللینیستیکەکان بەگشتی ئەوەیان بەباشتر دەزانی کە لە نێوان ناکۆتایبوونی شیاوی وەدیھاتن و ناکۆتایبوونی وەدیھاتوو جیاوازی دابنێن؛ بۆ نموونە، بە جێگەی ئەوە کە بڵێن "ناکۆتایی ژمارەی یەکەمی بوونیان ھەیە"، ئوقلیدوس بە باشتری دەزانی بڵێت "زۆرتر لەوەی کە لە ھەر کۆمەڵێکی دراوە لە ژمارە یەکەمییەکاندا ھەبێت، ژمارەی یەکەمی بوونی ھەیە".
بە ھەر حاڵ، دوایین ڕاڤەکانی ئەرەشمیدوس ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم ئەرەشمیدوس ئاگایییەکی ڕاستەوخۆی لە چەندێتییەکانی خاوەنی ناکۆتایبوونی وەدیھاتوو بووە.
دەستپێکی بەکارھێنانی نیشانەی ناکۆتایبوون، ∞، ناڕوونە. بەڵام زیاتر جان واڵس وەکوو یەکەم کەس ناوی لێ دەبرێت کە ساڵی ١٦٥٥ نیشای ∞ بۆ چەمکی ناکۆتایبوون داناوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێکۆتایی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بێکۆتایی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.