بی بی سی فارسی (بە ئینگلیزی: BBC Persian) ژێرکۆمەڵەیەکی بەشی جیھانی بی بی سییە کە لە ڕێگەی ڕادیۆ و ئینتەرنێت و تەلەڤیزیۆنەوە چالاکیی ھەواڵ و میدیایی بە زمانی فارسی ئەنجام دەدات.
لە ئێستادا ڕۆزیتا لۆتفی سەرۆکی ئەم بەشەیە. تۆڕەکە بە بوودجەیەکی ٢٣٫٤ ملیۆن دۆلاری فەرمانگەی دەرەوە و کۆمۆنوێڵسی بەریتانیا بەڕێوەدەبرا، بەڵام لە مانگی نیسانی ٢٠١٤ەوە، لە ڕێگەی کرێی بەشداریکردنی تەلەڤیزیۆنەکانەوە لە بەریتانیا پارەدار دەکرێت. لەکاتێکدا بەشێک لە میدیاکانی ئێران پێیان وایە کە بوودجەی ئەم ڕێکخراوە لەلایەن حکوومەتی بەریتانیاوە دابین کراوە و زیاتر لە ٢٦٥ ملیۆن لیرە بۆ دامەزراندنی بی بی سی فارسی خەرج کراوە، میدیاکانی ئێران بەشی فارسی بی بی سی بە بەشێک دەزانن دژی بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی. بی بی سی بۆ یەکەمجار لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠دا بە ھاندانی وەزارەتی دەرەوە، وەک بەشێک لە خزمەتگوزاری ئیمپراتۆرییەت، خزمەتگوزارییەکی ڕادیۆیی فارسی دەستپێکرد.داڕێژە:Snf لە ساڵی ٢٠٠٨دا بی بی سی دەستپێکردنی تەلەڤیزیۆنی فارسی بی بی سی ڕاگەیاند. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٩ دەستی بەکارەکانی کردووە و بنکەکەی لە پەخشی بی بی سی لە لەندەنە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بی بی سی فارسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.