ئێگزیستانسیالیزم یان بوونخوازی (بە ئینگلیزی: Existentialism) دەستەواژەیەکە کە بۆ بەرھەمەکانی ھەندێک لە فەیلەسووفانی کۆتایی سەدەی ١٩ و سەدەی ٢٠ـەمی زایینی بەکاردێ کە سەرەڕای قوتابخانە جیاوازەکانیان لە سەر ئەم باوەڕە ھاودەنگن کە بیرکردنەوەی فەلسەفی بە بابەتی مرۆڤ دەست پێدەکات نە بەتەنیا بابەتی بیرکردنەوە.
ئێگزیستانسیالیزم قوتابخانەیەکە کە جەخت لە گرینگی و ڕەسەنایەتی مرۆڤ دەکاتەوە و بەو پێیەوە ھەر کەس ئازادە لە ئەنجامدانی ھەر کارێک و لە کردەوەکانی خۆی بەرپرسە. بە ئاوڕدانەوە لە بەرھەمەکانی نیچە و کیەرکێگۆر، بزووتنەوی ئێگزیستانسیالیزم لە سەدەی بیستەم لەلایەن ھایدگەر، سارتر و مێرلائۆ پۆنتی پەرەی پێدرا و بڵاوبووە. ھایدگێر ڕای خۆی لە دژی فەلسەفەی دیاردەناسی ھوسێرل بە دەربڕینی ئەوەیکە مرۆڤ لە ژیانی کۆمەڵایەتی جێدەگرێ و نەتوانینی ئێمە بۆ تیۆریزەکردن لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە، باسکردووە. سارتر و پۆنتی، ئێگزیستانسیالیزمیان بە پرۆسەی باڵادەست و ئەقڵانەی سەردەمی پاش شەڕ لە ئەورووپا دەگۆڕن.
سۆرێن کیەرکێگۆر بە گشتی وەک ھەوەڵین فەیلەسووفی ئێگزیستانسیالیزم لەقەڵەم دەدرێ، گەرچی ئەو، دەستەواژەی ئێگزیستانسیالیزمی بەکار نەھێناوە.
بە پێی تێڕوانینەکانی ژان پۆل سارتر، مرۆڤ ئەو شتەیە کە بۆخۆی دەیھەوێ. گوڵێک، یان خود کرمێک ناتوانێ بۆ خۆی، خۆی ساز بکات؛ لە بەر ئەوەی کە ئەمانە دوو لایەنیان ھەیە، لایەنی گەوھەر و لایەنی ھەبوون. لێرەدا گەوھەر بەر لە ھەبوون دێ. گوڵ ئەو کاتە دەبێتە گوڵ کە خۆی لە گەڵ گەوھەری گوڵ ڕێک بخات. بەڵام مرۆڤ جیاوازە. لە مرۆڤدا ھەبوون بەر لە گەوھەر دێ. مرۆڤ سەرەتا ھەیە و پاشان بچم دەگرێ. مرۆڤ بۆخۆی گەوھەری دەروونی خۆی دەخوڵقێنێ.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێگزیستانسیالیزم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.