ئێلی گۆلدینگ (بە ئینگلیزی: Ellie Goulding) (لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦) گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی ئینگلیزییە.
گۆرانیی لایتس (بە ئینگلیزی: Lights (بە واتای ڕووناکی یان چراکان) ئەویان بۆ یەکێک لە ڕیکلامە تەلەڤیزیۆنییەکانی ئۆلمپیکی لەندەن ھەڵبژارد. گۆرانی Burnی ئەو لە ئەیلولی ٢٠١٣، لە بریتانیا پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا.
ئێلی گۆلدینگ | |
---|---|
لەدایکبوون | ئێلێنا جان گۆلدینگ ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦ ھێرفۆرد، ئینگلتەرا |
نیشتەجێی | لەندەن، ئینگلتەرا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٩–تا ئێستا |
ھاوسەر | کاسپێر ژاپلینگ (ھاوسەرگیری ٢٠١٩) |
وێبگە | elliegoulding |
ئێلێنا جان گۆلدینگ لە ٣٠ کانوونی یەکەمی ١٩٨٦ لە ھێرفۆرد لەدایک بوو و لە لیۆنشاڵ؛ گوندێکی نزیک کینگتۆن، گەورە بوو. ئێلی مناڵی دووھەمە و برایەک و دوو خوشکی ھەیە.
لە تەمەنی ٩ ساڵیدا ئامێری کلارینێتی دەژەنی و لە ١٤ ساڵی فێری گیتار بوو و لە ١٥ ساڵی دەستی کرد بە گۆرانینووسین.
ئێلی ڕاکەرە و ھەر ڕۆژەی نزیک شەش میل ڕادەکات، لە ساڵی ٢٠١٠ ڕایگەیاند کە دەیەوێت لە کێبرکەی ماڕاتۆندا بەشداری بکات.
ئەم گۆرانیبێژ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێلی گۆلدینگ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێلی گۆلدینگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.