ئێستەر پارک (بە کۆری: 에스더 박, لەدایکبووی ١٦ی ئازاری ١٨٧٦ یان ١٨٧٧ تا ١٣ی نیسانی ١٩١٠) پزیشکێکی کۆری و یەکەم ژنە پزیشک بوو کە ڕاھێنان لەسەر پزیشکیی ڕۆژاوا بکات لە وڵاتدا.
ئێستەر کیم پارک | |
---|---|
لەدایکبوون | Kim, Jeom-dong 16ی ئازاری 1876 سێئول، کۆریا |
مەرگ | ١٣ی نیسانی ١٩١٠ | (٣٤ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | Korean |
ناوەکانی تر | کیم، چیۆم-دۆنگ، ئێستەر کیم پاک |
پیشە | پزیشک، نێردراو |
چالاکبوون | 1895-1910 ١٨٩٥–١٩١٠ |
سەدەیەک پێش ئێستا لە کۆریا، بە شتێکی نەگوونجاو دەزانرا ژن لەلایەن دکتۆری پیاو پشکنینی بۆ بکرێت، لە ئەنجامی ئەمەش ژنان نەیان دەتوانی چاودێری پزیشکی گونجاویان بەدەست بگات، ئەمە بە گەیشتنی دکتۆر ئێستەر کۆتایی ھات (یەکەم ژنە پزیشک لە پزیشکیی ڕۆژاوا لە کۆریا)
کیم لەدایکبووی ١٦ی ئازاری، ١٨٧٦ (بەپێی چەن سەرچاوەیەک - ١٦ی ئازاری ١٨٧٧ یان ١٨٧٩) لەدایکبووی سێئول لە ناوچەی جیۆنگ-دۆنگ، سێیەمین کچی خێزانەکەی بوو لە چوار کچەکەی باوکی، باوکی کیم لە نێردراوێکی ئەمریکی بەناوی ھێنری ئەپێنزێلێر کاری دەکرد. لە ١٨٨٦ کچەکەی دەنێرێت بۆ خوێندن لە قوتابخانەی کچانی ئێوھا باوانی کیم بە دوو مەرج ڕێگەیان بە کیم دا بەردەوامی بە خوێندن بدات یەک نابێت بچێت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و دوو دوای ھاوسەرگیریکردن واز لە قوتابخانە بھێنێت.
کیم قوتابییەیکی باش بوو، و لە وانەی ئینگلیزی باش بوو، بۆیە کاتێک دکتۆرەکەی نێردراوی ئەمریکا دکتۆر ڕۆسێتا شێرود ھۆڵ سەردانی قوتابخانە دەکات، کیم داوا دەکات وەک وەرگێڕی ئەو کاربکات نەشتەرگەرییەکەی دکتۆر لە چارەسەرکردنی لێوی شەق بوو و ڕێکخستنەوەی سەر دەم لای سەرسوورھێنەر دەبێت، و بەمەش خەو بە کاری پزیشکی دەبینێت، دواتر دکتۆر ڕۆسێتا ئەوە بۆ کیم ڕووندەکاتەوە کە کۆرییەکان بە کۆنفووشیزم کاریگەرن کە قەدەغەیان دەکات لەوەی بە تەواوی چارەسەر بن.
ڕۆسێتا شێروود ھۆڵ کیم بە پارک یوسان (박여선, 朴汝先) دەناسێنێت کە لەگەڵ ھاوسەری دکتۆر ڕۆسێتا کاری کردووە، و لە ٢٤ی ئایاری ١٨٩٣ کیم ھاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و ئامادەکردنی یەکەم ئاھەنگی ھاوسەرگیری بە ستایلی ڕۆژاوا لەنێوان کۆرییەکان لە کۆریا لەدوای ھاوسەرگیری، ناوی ئێستەر پاکی ھاوسەرەکەی دەچێتە سەر ناوی و دەبێت بە ئێستەر پارک لە ١٨٩٤ دکتۆر شێروود دەگەڕێتەوە بۆ نیویۆرک و کیم ئێستەر و پارک یوسان لەگەڵ خۆیدا دەبات ئێستەر پارک لە قوتابخانەیەکی یەک ساڵە لە نیویۆرک تەواوی کردووە کە لەوێدا زمانی لاتینی، و پزیشکی و ماتماتیکی دەخوێند. لە ١٩٠٠ لە کۆلێژی پزیشکی ژنانی بالتیمۆر تەواو دەکات، وەک یەکەم ژنە کۆری بڕوانامەی پزیشکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھاوسەرەکەی پشتگیری خوێندنە پزیشکییەکەی دەکات بەڵام ساڵێک بەر لە دەرچوونی بەھۆی نەخۆشی سییەکانەوە دەمرێت.
دوای وەرگرتنی بڕوانامەی، دەگەڕێتەوە بۆ کۆریا و نەخۆشخانەیەکی ژنان دەکاتەوە لە وڵات بەانوی بۆگو-یۆگوان (ھانگول:보구 여관;) بۆ ماوەی دە مانگ، دکتۆر پارک یارمەتی زیاتر لە سێ ھەزار نەخۆش دەدات و دواتر لە ١٩٠١ دەچێت بۆ پیۆنگیانگ، لەوێدا نەخۆشخانەیەکی نوێ دادەمەزرێنێت پارک گەشت بەتەواوی کۆریا دەکات، لەناویشیدا لە سەردەمی نەخۆشیی کۆلێرا، یارمەتی نەخۆشەکانی دەدا بەبێ بەرامبەر، جگە لە کارە سەرەکییەکەی وەک پزیشک، وەک مامۆستا کاری دەکرد و وانەی دەوتەوە، وانەی بە یەکەم نەوە لە کۆریا دەوتەوە (پزیشکە ژنەکان)، پارک لە وانەکانی تیشکی دەخستە سەر گرنگی پەروەردەی تەندروستی و خوێندن و پەروەردە بۆ ژنان و پشتگیری مەسیحییەتی دەکرد
ئێستەر پارک بەھەمان شێوەی ھاوسەرەکەی لە نیسانی ١٩١٠ بەھۆی نەخۆشی سییەکانەوە لە تەمەنی ٣٤ ساڵی دەمرێت.
لە ٢٨ی نیسانی ١٩٠٩ لە بۆنەی خەڵات پێدان، پارک ئێستەر و دوو ژنی تری بەناوبانگی کۆری: ھا ران-سا (یەکەم ژن خاوەنی بەکالۆریۆس لە وێژەی لە زانکۆی ئەمریکا) و یون جیۆنگ-وۆن (یەکەم ژن دەرچووی زانکۆی مێیجی ژاپۆنی (مۆسیقا)، لە بۆنەکە ٧٨٠٠ کەس ئامادەبوون لە بۆنەکە ئیمپراتۆر کوجۆنگ خەڵاتی سلڤەر دەدات بە پارک ئێستەر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێستەر پارک (پزیشک) تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێستەر پارک (پزیشک), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.