ئاسۆس ھەردی (لەدایکبووی ١٩٦٣ لە سلێمانی، عێراق) نووسەر، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنەیە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
بناغەدانەری ڕۆژنامە سەربەخۆکانی ھاوڵاتی و ئاوێنە بووە. ئاسۆس ھەردی کوڕی شاعیری کورد ئەحمەد ھەردییە. دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاریی میکانیکییە، و لە ساڵی ١٩٨٧ بووە بە پێشمەرگە و لە ڕاپەرینەکەی بەھاری ساڵی ١٩٩١ەوە گەڕاوەتەوە بۆ ناوشار و لەوکاتەوە وەکو کەسێکی سەربەخۆ ماوەتەوە، ناوبراو بێجگە لە نووسینی سەدان وتار لە نێو ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا خاوەنی وەرگێڕانی سی کتێبە کە دوانیان ھی نووسەری ناسراو ئیسماعیل بێشکچییە و ئەوی تریشیان تایبەتە بە مێژووی ئەردەڵانییەکان. بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنەیە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی ھاوڵاتی لە لە دامەزراندیەوە (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠) تا کۆتایی ساڵی پێنجەم (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥) سەرنووسەری ئەو ڕۆژنامەیە بووە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی ئاوێنە و لە یەکەم ڕۆژی دەرچوونیەوە (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦) سەرنووسەری بووە تا (١٥ی ئازاری ٢٠٠٩). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩دا خەڵاتی جوبران توینی بۆ ڕۆژنامەگەریی ئازاد پێ بەخشراوە.
لە خۆپشاندانەکەی ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١دا ناوبراو ئامادەی خۆپشیشاندانەکان بوو و ھەر ئەمەش وای لە چەند کەسانێکی نەناسراو کە تا ئێستا دیار نین کە کێن ڕفێنرا و تووشی ئەشکەنجەیەکی زۆر بووەوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاسۆس ھەردی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.