ئازاری درێژخایەن

ئازاری درێژخایەن یان ئازاری بەردەوام (بە ئینگلیزی: Chronic pain) بە ئازارێک دەوترێت کە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ یان شەش مانگ بەردەوام بێت.

بۆ جیاکردنەوەی ئازاری بەردەوام لە ئازارێکی ئاسایی و کورتخایەن، پێویستە بزانین ئازارەکە ماوەی چەندە بەردەوامە، بە گشتی ڕێگەی باو بۆ دەستنیشانکردنی ئازارێک بە درێژخایەن، بریتییە لە بەردەوامبوونی ئازارەکە بۆ ماوەی سێ یان شەش مانگ لە کاتی دەرکەوتنی ئازارەکەوە، ھەرچەندە لە ھەنێک سەرچاوەی تردا ماوەی دوازدە مانگ پەسەند کراوە تاوەکو بە ئازارێک بوترێت درێژخایەن. لە پۆلێنکردنێکی دیکەدا بەم شێوەیە ماوەکان دابەشکراون:

  • ئازاری کورتخایەن یان تیژەئازار: ٣٠ ڕۆژ کەمتر بخایەنێت.
  • ئازاری نیمچەتیژ (لەنێوان ئازاری کورتخایەن و درێژخایەندایە): ماوەی یەک بۆ شەش مانگ دەخایەنێت
  • ئازاری درێژخایەن: ماوەکەی زیاتر لە شەش مانگ دەخایەنێت.
ڕێڕەوی ناردنی ئازار لە بەشەکانی جەستەوە بۆ مێشکی مرۆڤ
ڕێڕەوی ناردنی ئازار لە بەشەکانی جەستەوە بۆ مێشکی مرۆڤ. کە بە دڕکەپەتکدا ھەڵدەگەڕێت.

پێناسەیەکی سادەی دیکە بۆ ئازاری درێژخایەن ئەوەیە کە: «ھەر ئازارێکە کە لە ماوەی چاوەڕوانیکراوی خۆی زیاتری خایاند.»

ڕسەرچاوەی ئازارە درێژخایەنەکان دەکرێت لە ھەر جێگەیەکی جەستەوە، مێشک، یان دڕکەپەتکەوە دەست پێ بکات. زۆرکات چارەسەرکردنی کەمێک قورسترە لە ئازاری ئاسایی، لە چەند توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ٨٪ - ١١٫٢٪ی کە خەڵکی چەندین وڵاتی جیابوون جۆرێکی ئازاری درژخایەنیان ھەیە. بە گشتی دەرمانە ئازارشکێنەکان کە نائەفیونین بەکار دەھێنرێت بۆ ئازارە درێژخایەنەکان، چەندین جۆری جیاوازیان ھەیە، بەگوێرەی ھۆکاری دروستبوونی ئازارەکە بەکار دێن. چارەسەری دەروونپزیشکیانەش لە ھەندێک کاتدا دەکرێت کاریگەریی باشی ھەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە ئازاری درێژخایەنیان ھەیە. ھەندێک لە نەخۆشەکان ئازارەکەیان بە دەرمان و ئازارشکێنە ئەفیونییەکان کەم دەبێتەوە و سوودی لێ دەکەن، بەڵام ھەنێکیان ھەر سوودی لێ نابینین و بگرە زیانیشی بۆیان دەبێت. ئەو کەسانەی کە ئازارە درێژخایەنەکەیان بەھۆی شێرپەنجەوە نییە و بە ئازارشکێنی ئاسایی چارەسەر نەبوو، پزیشک لەدوای دڵنیابوونەوە لەوەی نەخۆشەکە گرفتی دەروونی نییە و دەرمانەکان بە خراپ بەکارنەھێنێت (بۆ نموونە زیاد لە ڕادەی خۆی و ئالوودەبوون پێیانەوە)، ئەگەر ئەمانەی نەبوو ئەوا ڕەنگە بتوانرێت ئازارشکێنە ئەفیونییەکانی بۆ بەکار بھێنرێت ھەرچەندە مەرج نییە ئازارەکە بەوەش باش ببێت، بۆیە ئەگەر چاک نەبوو پێویستە بە زوویی دەرمانەکە بوەستێنرێت.

ئەو کەسانەی گیرۆدەی ئازاری درێژخایەنن زیاتر ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکیان ھەیە، ھەرچەندە بەتەواوی ھۆکارەکەی دیار نییە، بەڵام لە توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧دا کە لەسەر مێشکی مرۆڤ کرابوو، ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە "ئەو ڕێڕەوەی کە ئازارەکانی جەستە ئەگوازێتەوە لە لەشی مرۆڤدا، لە مێشکدا لە ڕێڕەکەیدا بە ھەمان جێگەدا تێپەڕ دەبن کە بەرپرسە لە باری دەروونی و حەوسەڵەی مرۆڤ." بۆیە ئەگونجێت ئازارەکە کار بکاتە سەر جەوی کەسەکە و توڕەی بکات یان تووشی خەمۆکی بکات. لە لایەکی دیکەوە ئازارە درێژخایەنەکان وا لە کەسەکە دەکات کە چالاکی جەستەیی کەمببێتەوە لە ترسی ئەوەی نەوەک ئازارەکەی بۆ بێتەوە. توندی و باشتربوونی و بەرگەگرتنی ئازارەکە ھەموویان دەکرێت زۆری و کەمیان بگۆڕێن بەپێی ئەو پشتیوانیی چواردەوری نەخۆشەکە و دڵنەوایی کردنی لەلایەن چواردەورییەوە، و ھەروەھا باری ئابووری و کۆمەڵایەتی کەسەکەش کاریگەریی ھەیە لەسەر ئازارەکە. لە ئەنجامی توێژینەوەیکی ترادا ئەوە دۆزراوەتەوە کە کەمی توانایی و گرفتی دارایی کاریگەرییەکی بەرچاوی ھەیە لەسەر زیادکردنی ھەستکردن بە ئازار

لەڕاستیدا کەم و زۆری ئازارەکە و ھەستپێکردنی لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت و ھۆکاری زۆر ھەیە کە کاریگەریی دەکاتە سەری وەک لایەنی جەستەیی و دەروونی و ژینگەی کۆمەڵایەتی نەخۆشەکە.

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گەشتئەمازۆن (ڕووبار)کەنداوی فارسڕەوشەن بەدرخانئێمیلی دیکینسۆنفۆتۆنیاسای یەکەمی نیوتنقەزا و ناحیەکانی پارێزگای سلێمانیئەندەلوسزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزکرماشانمێژووی عێراقمافەکانی ژنانیۆنانپێغەمبەرەکان لە ئیسلامداشۆڕشی پیشەسازانەبێکاریسەقزھێمنزمانپەندەکانی پیرەمێردئیسماعیل سەردەشتیئاوی ژێرزەویزەردەشتنەخشەکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانعەبدوڵڵا ئۆجەلانپارکینسۆنشەڕشەمسی تەورێزیموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانژمێریاریبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەبانکشیعەبەنزینخانەپارێزگاکانی کوردستانئەلبەرت ئاینشتایننێچیرڤان بارزانیوزەی میکانیکیکۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانپشیلەکورد لە سەردەمی ئەمەوییەکانڕیالیزمقەزای شەقڵاوەمافگووگڵوەرزشقسەی نەستەقعەبدولقادری گەیلانیتۆماس ئێدیسۆنخەلیفان، ھەولێرلەندەنکتێبخانەپەیمانی کۆمەڵایەتیئێل نینیۆسێکوچکەی باباندەلتا (جوگرافیا)بودیزمچێ گیڤارامافی خوێندندڵدارپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنعادیلە خانممیرنشینی بابانبافڵ تاڵەبانیتارانسوننەجیھانھەریرژان ژاک ڕوسۆڤایرۆسی کۆرۆنامۆسکۆفۆنۆلۆجیگامڵانئەرەستوو🡆 More