هەوکردنی پەردەی چاو (کۆڕنیە) (بە ئینگلیزی: Keratitis)
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
کراتیتس بە هەوکردنی پەردەی چاو دەوترێت کە پەردەیەکی تەنکە و گلێنەی چاوی داپۆشیوە. ئەم حاڵەتە زۆر جار ئازار و کێشەی بینینی لەگەڵدایە.
دروستبوونی ئازار لە چاودا و هەستیار بوون بە ڕووناکی و هاتنەخوارەوەی فرمێسک بە چاوەکەدا.
١- هەبوونی تەنێکی بێگانە لەناو چاوەکەدا.
٢-وشک بوونی چاو بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە پەلکی چاودا یاخود دروستنەبوونی فرمێسک بەڕادەیەکی پێویست.
٣- کەمی ڤیتامین A (لەکاتی ڕێجیمدا بەدەگمەن ئەم حاڵەتە ڕوودەدات).
٤- هەوکردنی بەکتریایی، ڤایرۆسی یان کەڕوویە کە بەربڵاوترینیان هەوکردنی ڤایرۆسی تامیسکە.
٥- هەستیاری یان هەستیاری چاو بە کەلوپەلە جوانکارییەکان، هەوای پیس، ئەو گەردانەی لە هەوادان وەکو( تۆو ی گیاکان، تۆز و خۆڵ) و سەرجەم ئەو شتانەی کە هەستیاری دروستدەکەن.
٦- ڕووناکی زۆر، بۆنموونە ڕووناکی لەحیمکاری یاخود تیشکدانەوی ڕووناکی خۆر لەکاتی هەبوونی بەفر یاخود لەکاتی تیشکدانەوەی لەناو ئاوێکدا. (ئاگاداری: ڕەنگە نیشانەکان تاکو ٢٤ کاتژمێر دوای هەوکردنەکە دەرنەکەون).
١- هەبوونی ژینگەیەکی قەرەباڵغ یاخود ناتەندروست.
٢- نەخواردنی خواردنی پێویست، بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی ڤیتامی A ی تێدایە.
٣- هەبوونی نەخۆشییەک کە بەرگری جەستەی لاواز کردبێت.
٤- هەوکردنی ڤایرۆسی لەسەرجەم ئەندامەکانی جەستەدا بەتایبەتی تامیسکی دەم یاخود تامیسکی سەر ئەندامی زاوزێ.
١- ئەگەر کارێک دەکەن کە بۆی هەیە زیان بە چاوتان بگەیەنێت پێویستە چاویلکەی سەلامەتی ببەستن.
٢-ڕێجیمێکی خۆراکی تەندروست کە ڤیتامین A تێدابێت یاخود بەکارهێنانی مۆڵتی ڤیتامین کە ڤیتامین A لە خۆگرتبێت.
پەیوەستە بە هۆکارەوە هەروەها پەیوەستە بە خێرایی وەرگرتنی چارەسەرەکە، زۆربەی جۆرەکانی هەوکردنی پەردەی چاو دەتوانرێت چارەسەر بکرێن.
١- دروستبوونی ئاوی ڕەش.
٢- بریندار بوونی پەردەی چاو.
٣- لەدەستدانی بینایی.
٤- دروستبوونی پەڵەی هەمیشەیی چاو.
١- ئەگەر بیناییتان گۆڕانکاری بەسەردا هات.
٢- ئەگەر کەسێکی تر لە ئەندامەکانی خێزانەکەتان ئیلتیهابی پەردەی چاوی هەبێت.
"ویکیپیدیای فارسی"بڕگەی یەکەمی بابەتەکە لە ویکیپیدیای فارسیەوە وەگێڕدراوە".
"فهرست بیماریها" تاریخ انتشار: ۲۹ تیر ۱۳۹۸"تەواوی بابەتەکە جگە لە بڕگەی یەکەم لە کتێبی فهرست بیماریها وەرگێڕدراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەوکردنی پەردەی چاو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.