گۆڕ (ھەروەھا: ئارامگە یان قەبر یان گڵکۆ، بە ئینگلیزی: Grave) شوێنێکە کە جەستەیەکی مردووی (جەستەی مرۆڤ یان هەندێک جاریش ئاژەڵیش) لێ نێژراوە.
زۆربەی جار ئارامگەکان دەکەونە شوێنی تایبەتەوە بەهۆی مەبەستی تایبەتی ناشتنەوە، وەکوو قەبرستانەکان.
زانیاری درووست لەسەر ئارامگە، وەکوو ئەو شێوەیەی کە جەستەکەی تێدایە یان هەر چ شتێکی دی کەلەگەڵیدا دەدۆزرێتەوە، ڕەنگە بتوانێت زانیاریی بداتە ئاسەوارناسەکان دەربارەی ئەوەی کە جەستەکە پێش مردنی چۆن ژیاوە، هەروەها (بەڵام پابەند نییە تەواو پێوەی) ڕەنگە بتوانرێت ماوەی ژیانی جەستەکە و ئەو کەلتوورەی تێیدا ژیاوە، کەی و چۆن بووە.
لەهەندێک ئاییندا، بڕوا وایە کە دەبێت جەستە بسووتێنرێت لەبەرئەوەی ڕۆح بمێنێتەوە؛ لەهەندێکی تردا تەواو گەندەڵبوونی جەستە پێ دەچێت سوودی هەبێت بۆ حەسانەوەی ڕۆح (بڕوانە پرسە).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆڕ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گۆڕ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.