شاھۆ

46°30′E / 35.0°N 46.5°E / 35.0; 46.5

چیای شاھۆ ناوچەیەکی شاخاوییە لە نێوان دوو پارێزگای کوردستان و کرماشان ھەڵکەوتووە و بەشێکە لە زنجیرەچیای زاگرۆس. لە بەرزترین شوێندا ٣٣٩٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. کێوسانی شاھۆ ژینگەی سروشتیی کۆمەڵێک گیانەوەر وەکوو پڵنگ، ورچ، ڕێوی، چەقەڵ، گورگ، کەو، کەڵەکێوی و ئاسکە و لە لایەن ڕێکخراوی ژینگەپارێزی حکوومەتی ئێرانەوە دەپارێزێت. ئەشکەوتی قوڕەقەڵا یەکێک لە ئەشکەوتەکانی شاھۆیە.

شاھۆ
وێنەیێک لە کەژی شاھۆ

چیای شاھۆ - یەکێک لە بەرزترین چیاکانی کوێستانی زاگرۆسە بە درێژایی ٥٥ کیلۆمەتر و پانایی ١٠ تا ١٥ کیلۆمەتر. بەرزترین لووتکەی بە ناوی شاھۆ (شاکر) کەوتووەتە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی شمشێرەوە. ئەم چیایە لە باکووری ڕۆژئاواوە گەیشتووەتە چیای گاول ٢٤٢٥ مەتر، لە ڕۆژھەڵاتەوە چیای قەڵا گۆڕ ٢٧٥٠ مەتر. ڕووباری تەنگور یاخۆد تەنگەبەر، لە دامێنی ئەم چیایە سەرچاوە دەگرێت، پاشان تێکەڵ بە ئاوی سیروان دەبێت. شاھۆ پێکھاتووە لە چەندین چیای جیاواز ھەر بەو ھۆیەش دەکرێ ناوی کوێستانی لێ بنرێت چیاکانی شاھۆ وەک، گاوڵ، قەڵاگور، نانەوێژە ٢٠٢٠ مەتر، ھۆڵ ئاوەر ١٨٩٩ مەتر، تاقە سەفید ٢٠٥٠ مەتر، شور ٢٠٢٠ مەتر. ڕووبەرەکەی ٨٠٠ کیلۆمەتری چوار گۆشەیە. پلەی گەرمای لە نێوان ١٠–١٥ سانتیگرادە، بارانی ساڵانەی لە بەشەکانی باکووریدا ٨٠٠ ملیمەتر و لە بەشەکانی باشووریش لە نێوان ٥٠٠–٦٠٠ ملیمەتر دەبێت.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

سیستمی پۆتانە جوگرافیەکان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیسپانیاپەندەکانی پیرەمێردشیعری نوێی کوردیدەسەڵاتزەید کوڕی حاریسەشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریئوروگوایجگەرخوێنکارەباپەندی پێشینانسیسرۆماکوان کەریمتەکنۆلۆژیاڕۆژژمێرعەبدوڵڵا پەشێوئەورووپافینلاندجنۆکەمەلا کرێکارفەرموودەناسیلیۆنارد ئۆیلەرئۆکسجیندەنیز ئونداڤمیرنشینە کوردییەکانیاساکانی جووڵەی نیوتنحەجڕۆژھەڵاتی کوردستانقەبارەڤێنیزوێلائۆتیزممۆمیاخانزادی سۆرانئازەربایجاندەروونناسیئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیئیمام شافعیمەغریبعومەر موختارڕوەکعەلی باپیرنەتەوە یەکگرتووەکانسوننەحامید بێھدادنووسینی بزماریتاریق حەرزیڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩٢٦)ئیبن عەرەبیفەلسەفەھۆزە کوردەکانڕۆژژمێری ئێرانیجامی جیھانیی یانەکانی فیفاڕۆژژمێری کوردیشێرپەنجەی خوێنموعتەزیلەفەلەستینتارانئادیابینعەبدولسەلام بارزانیمووساتەزووی کارەباییحەپسەخانی نەقیبنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنچوار پێشەواکەی سوننەدیموکراسیمەسعوود بارزانینوێژ لە ئیسلامگۆگردشامئەسیریفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیدەوڵەتی سەلجووقی١٣ی شوباتکۆلۆمبیامێکوتە🡆 More