ڕەحیم سوڵتانی کوڕی شەریف، کوڕی حەسەن، کوڕی سوڵتان، کوڕی مستەفا، ناسراو بە ھەژێن کوردستانی شاعیر و نووسەر و وەرگێڕی کورد و ھەروەھا دەرسوێژ و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵی فەرھەنگی و فێرکاریی سۆما (فێرگەی زمانی کوردی) لە ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٤٧ی ھەتاوی لە شاری مەھاباد لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و مامناوەندیی لە مەھاباد تێپەڕکردووە، کارناسی و ماستەری لە زمان و ئەدەبی فارسی وەرگرتووە و پاشان دکتۆرای ئەدەبیاتی بەراوردیی لە ناوەندی زانست و تەکنۆلۆژیای ئێران لە تاران وەرگرتووە. زۆربەی ژیانی خەریکی توێژینەوە و وانەگوتنەوە بووە و لە بارودۆخی پڕگرفتی تەمەندا نەبەزیوە و خەریکی ڕاژە و لێکۆڵینەوەیە.
ڕەحیم سوڵتانی (ھەژێن) | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٩ |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | ھەژێن |
پەروەردە | دکتۆرای ئەدەبیاتی بەراوردی |
پیشە | نووسەر، شاعیر و وەرگێر |
ئایین | ئیسلام، سوننی |
ھاوسەر | (سوھەیلا) مەلیحە مام ئاڵی |
مناڵ(ەکان) | سۆما و سینا |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕەحیم سوڵتانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.