مۆسیقا ڕێبەریکردن: کارێکی مۆسیقی

لە مۆسیقادا، ڕێبەریکردن (بە ئینگلیزی: Conducting) پێکھاتووە لە ھونەری بەڕێوەبردنی نماییشێکی مۆسیقی، وەک ئۆرکێسترا یان کۆنسێرتێکی کۆراڵ.

بە «ھونەری بەڕێوەبردنی نمایشی چەند مۆسیقاژەن یان گۆرانیبێژێک بە بەکارھێنانی ھێمای دەستیی» پێناسەکراوە. کاری سەرەکی ڕابەری مۆسیقی دەربڕینی نۆتەی مۆسیقاکەیە (کە لەلایەن ئاوازدانەرەوە دەنووسرێتەوە) بە شێوەیەک کە لە مەودای سکۆرەکەدا بێت، واتە ئەرکی ئەوان نواندنی تێمپۆ و ژەنینی مۆسیقاژەنانە لەکاتی دروستی خۆیان و چاودێریکردنی نمایشەکە. تاکوو بیرۆکەکانی خۆیان بگەێنن لەکاتی ڕابەرایەتیکردندا، ڕابەرەکان ھێمای دەستیی و چاوی بەکاردەبەن بۆ بەستنی پەیوەندی لەگەڵ مۆسیقاژەناندا. زۆرجار دارێک بەکاردەھێنن بەڵام ئەمە شتێکی سەرەکی نییە و زۆرینەی کات بەبێ ئەو دارە نمایشەکە دەبرێت بەڕێوە.

مۆسیقا ڕێبەریکردن: کارێکی مۆسیقی
دریجێنت مارتن لیڵ لەکاتی ڕابەرایەتیکردن

ڕابەرە مۆسیقییەکان زۆرینەی کات لە شوێنێکی بەرز دەوەستن و ستاندێکی گەورەیان لەبەردەمەدایە کە نۆتەی مۆسیقاکانی لەسەر داندراوە، کە سکۆری ھەموو ئامێر و دەنگەکانە. لە ناوەڕاستی سەدەی ١٩ەوە، ڕابەرەکان بە پێویستی نازانن کە ئامێرێک بژەنن لەکاتی ڕابەرایەتیکردندا، ھەرچەندە لە مۆسیقای کلاسیکدا ژەنینی ئامێرێک بۆ بەڕێوەبردنی مۆسیقاژەنانی تر شتێکی باو بووە. لە سەردەمی مۆسیقای بۆرۆکدا (١٦٠٠ەکان بۆ ١٧٥٠کان)، مۆسیقاژەنانی تر لەلایەن ھارپسیکۆردژەنێکەوە یان کەمانژەنی یەکەمەوە ڕابەرایەتییان دەکرا. لەوانەیە ئەرکی ڕابەرایەتیکردن بە پیانۆژەنان و سینتسایزەرژەنانیش بدرێت، کە ئەمە شتێکی ناباو نییە بۆ پیانۆژەنان، کە لە زۆر مۆسیقای کلاسیکیدا بڕبڕەی پشتی ئاوازەکانن. پەیوەندیبەستن لەگەڵ مۆسیقاژەنان بە بەکارھێنانی دەنگ زۆر ناباوە، جگە لە مۆسیقای جاز کە لەوانەیە جارجار ڕابەرەکان قسەی تێدا بکەن.

پێش نمایشکردن، ڕابەرانی مۆسیقا بە وردی نۆتەکانی مۆسیقا دەخوێننەوە و تەنانەت زۆرینەشیان لەبەری دەکەن.

سەرچاوەکان

Tags:

ئاوازدانەرئۆرکێستراتێمپۆزمانی ئینگلیزیمۆسیقامۆسیقاژەننۆتەی مۆسیقاکۆرس

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێراننەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩سۆمەرشەڕی ئێران و عێراق٢٠٢٤سینیگالمالدیڤبەیان سەلمانگواتیمالاناپۆلیۆن بۆناپارتشیعری نوێی کوردیفۆلکلۆرپەیمانی سیڤەرئیدریس بارزانیتاوانبۆرژوازیشانشینی کوردستانکەلووی شێردبلنناروتۆھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکرایناتەلیسکۆپی بۆشاییی ھەبڵکارەباموحسین لوڕستانیئازادیئیندیاناپۆلیسجەنگی جیھانیی دووەمشەکرەچیای ئیڤرستچەوساندنەوەی مەسیحییەکانلوڕیخۆرچاکەتمحەممەد مەلا فایەقشێخ حەسەنی گڵەزەردەنەتەوە یەکگرتووەکاننەوشیروان مستەفائەولیا چەلەبیفیزیکمۆبایلئیمام شافعی٤٣٥ (ژمارە)موورمێژووی ئیسلامئایزک نیوتنمردنی ئەدۆڵف ھیتلەرعومانبەرزنجەویکیفەرھەنگمێژووی جامی جیھانیی فیفاگۆران (تیرە)ئیسلامخێراییی ڕووناکیبەردی زراوسووڕی خانەمێشکمەریوان ھەڵەبجەییئەبوو لەھەبڕەخنەی ئەدەبیگوندباشووری ئێرانئەندەلوسسیرمیرنشینی ئەردەڵانمیرنشینی بابانزمانی فارسیزیگمۆند فرۆیدلیۆنێل مێسیماددەی تاریکئیستۆنیا٨٥٧ (ژمارە)جوانیناسی🡆 More