ڕووپۆش (بە ئینگلیزی: Coating) بریتییە لە چینێکی تەنک کە دەخرێتە سەر ماددەیەکی تر.
ماددەی ڕووپۆشکراو پێی دەگوترێ بەستەر (بە ئینگلیزی: Substrate). ڕووپۆشکردن بۆ دوو مەبەستی سەرەکی بەکاردێت کە بریتین لە جوانکاری یاخود بەجێھێنانی فەرمانێکی تایبەت. بۆ نموونە ھەندێ پەرداغ دروستکراون کە ڕووی ناوەوەی بە ماددەیەک ناوپۆش کراوە کە توانای پێوەنوسانی بە ماددە شلاکەوە نییە، وە دیوی دەرەوەی بە چەند وێنەیەکی جوان ڕووپۆش کراوە کە تەنھا بە مەبەستی جوانکاری بەکارھاتووە.
بە شێوەیەکی گشتی بۆیاخکردن بۆ ھەردوو مەبەست بەکاردێت، وە لە ھەندێ کاتدا لە بەرھەمھێنانی بۆڕی و سۆندە، تەنھا بۆ پێدانی تایبەتمەندی ئەم ڕووپۆشە دەکرێت.
چەند تایبەتمەندییەک کە دەشێت بەھۆی بۆیاخکردن بەدەست بێت بریتین لە: دژە داخوران و دژە تەڕ بوون و … ھتد. ڕووپۆشکردن دەتوانێ گێنەرایەتی کارەبایی لە ماددەی نیمچە گەیەنەر بگۆڕێت و بەرامبەر بواری موگناتیسی چالاکی بکات.
ئەم تەکنۆلۆژیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووپۆش تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕووپۆش, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.