پیتەر شرایەر (بە ئەڵمانی: Peter Schreyer) (لەدایکبووی ١٩٥٣) دیزاینەرێکی ئۆتۆمۆبیلە، کە زۆر جار بە دیزاینەرەکەی ئاودی تی تی دەناسرێتەوە.
پیتەر شرایەر لە سالی ٢٠٠٦ ەوە پۆستێکی باڵای ھەیە کە بووە بە بەڕێوەبەر بەشی دیزاین لە کۆمپانیای کیا و بە جۆرێک لە ٨ ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ بووە بە یەکێک لە سێ سەرۆکایەتی کۆمپانیای کیا. پیتەر شرایەر ناوبانگیەکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای دیزاین کردنی ئاودی تی تی، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ بە سەرنجترین دیزاینی سەردەم ھەڵبژێردرا.
پیتەر شرایەر لە ساڵی ١٩٥٣ لە شاری باڤەریا لە ووڵاتی ئەڵمانیا لە دایک بووە، و سەرەتا لەگەڵ کۆمپانیای ئاودی لە ساڵی ١٩٧٥ وەک فێرخوازێک دەستی بەکار کردووە و سەرکەووتوو بووە تێدا، دواتر کۆمپانیای ئاودی لە ساڵانی ١٩٧٩-١٩٨٠ دەینێرێت بۆ زانکۆی Royal College of Art لە لەندەن بۆ خۆێندن لە بواری دیزاین.
لە سالێ ١٩٨٠ ەوە پیتەر شرایەر وەک دیزاینەری سەرەکی دەرەوە و ناوەوەی ئۆتۆمبیلەکانی کۆمپانیای ئاودی و دواتی ڤۆلکسڤاگن کاری کردووە، تا لە ساڵی ٢٠٠٦ پەیوەندی دەکات بە کۆمپانیای کیا و لەوێ دەبێتە بەڕیوەبەرێکی سەرەکی بەشی دیزاین و ئێستا ھەرە زۆری ئۆتۆمبێلەکانی ئەو کۆمپانیایە لەلایەن پیتەر شرایەر ەوە دیزاینیان بۆ دەکرێت.
پیتەر شرایەر ھەمیشە بەوە دەناسرێتەوە کە جل و بەرگی ڕەش دەپۆشێت لەگەڵ چاویلکەی ڕەش، پیتەر شرایەر خاوەنی چەندین خەڵاتی جیھانیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پیتەر شرایەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پیتەر شرایەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.