میشێل ئادریاینسزۆن دی ڕۆیتەر (٢٤ی ئازاری ١٦٠٧–٢٩ی نیسانی ١٦٧٦) ئەدمیڕاڵێکی ھۆڵەندی بوو.
سەرکەوتنەکانی لەگەڵ ھێزی دەریایی ھۆڵەندا لە ماوەی جەنگی ئینگلتەرا و ھۆڵەندا ناوبانگێکی باشی بەدەست ھێنا، و وەک یەکێک لە شارەزاترین فەرماندەی دەریایی لە مێژوودا دادەنرێت.
میشێل دێ ڕۆیتەر | |
---|---|
بە هۆڵەندی: Michiel Adriaenszoon de Ruyter | |
لەدایکبوون | ٢٤ی ئازاری ١٦٠٧ Vlissingen، ھۆڵەندا |
مردن | ٢٩ی نیسانی ١٦٧٦ Syracuse, Sicily، ئیتاڵیا | (٦٩ ساڵ ژیاوە)
Patronym or matronym for this person | Adriaenszoon |
ھۆی مەرگ | کوژراو لە شەڕدا |
شوێنی ناشتن | tomb of Michiel de Ruyter |
باوک | Adriaan Michielszoon |
دایک | Aelken Jansdochter de Ruyter |
ھاوسەر | Anna van Gelder |
منداڵ | Margaretha de Ruyter، Aelken (Alida) de Ruyter |
زمانی زگماکی | ھۆلەندی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ھۆلەندی |
پیشە | ئەفسەری سەربازی، sailor، skipper، نووسەر |
دانیشتووی | Residence of Michiel de Ruyter |
شوێنی کار | Vlissingen، ئەمستردام |
دەستپێکی چالاکی | ١٦٣٧ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٦٧٦ |
ئایین | Calvinism |
بەشداربووە لە | Battle of Stromboli، Battle of Augusta |
پلەی سەربازی | دەریاوان، captain |
ناکۆکی | First Anglo-Dutch War، Portuguese Restoration War، Second Anglo-Dutch War، Third Anglo-Dutch War، Franco-Dutch War |
لقی سەربازی | Staatse vloot |
خەڵاتەکان | Order of Saint Michael |
Depicted by | Michiel de Ruyter and his family، Michiel de Ruyter as Lieutenant-Admiral |
کارە کۆکراوەکان | NIOD Institute for War, Holocaust and Genocide Studies |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
زۆرجار بە پاڵەوانی فۆلکلۆری ھۆڵەندی ناودەبرێت، دێ ڕۆیتەر لەلایەن دەریاوان و سەربازەکانییەوە ڕێزی زۆری لێدەگیرا، نازناوی Bestevaer (بە زمانی ھۆڵەندی ناوەڕاست بۆ «باپیرە» بەکاردێت) کە تا ئەمڕۆش لە میدیای ھۆڵەندیدا بەکاردەھێنرێت. چەندین کەشتیی ھێزی دەریایی شاھانەی ھۆڵەندا و کەشتی ئاڵایی و مەدەنف بەناوی ئەوەوە ناونراوە و وەک دامەزرێنەری ھێزی دەریایی ھۆڵەندا ناوی ناوی دەرچووە.
دێ ڕۆیتەر لە ٢٤ی ئازاری ١٦٠٧ لە شاری ڤلیسینگەن لە ھۆڵەندای ئیسپانی لەدایکبووە، کوڕی دەریاوانێکە کە لە بووە بە ساقی بیرەخانەکان. زۆر شت لەبارەی ژیانی سەرەتایی دێ ڕۆیتەرەوە نازانرێت، بەڵام لە تەمەنی ١١ ساڵیدا وەک شاگردی بەلەمەوانێک ڕەوانەی دەریا کرا، کە تەمەنی ئاسایی کوڕانی زیلاند بوو بۆ دەستپێکردنی دەریاوانی.
لە نێوان ساڵانی ١٦٤٢ و ١٦٥١، کۆمەڵێک گەشتی بازرگانی بۆ مەغریب و بەڕازیل ئەنجامدا، و تا ساڵی ١٦٥١، پارەی پێویستی پاشەکەوت کردبوو بۆ ئەوەی خانەنشین بێت. لە ساڵی ١٦٥٠ ھاوسەری دووەمی دێ ڕۆیتەر کە لە ساڵی ١٦٤٩ کوڕی دووەمی بە ناوی ئەنخێل پێبەخشیبوو، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کۆچی دوایی کرد. لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٦٥٢ لەگەڵ بێوەژنێک بە ناوی ئانا ڤان خێلدەر ھاوسەرگیری کرد و خانوویەکی لە فلۆشینگ کڕی بۆ پێشینەی خانەنشینییەکەی.
لە ماوەی جیابوونەوەی لە یەکەی ڤانەکانی ھۆڵەندی لە جەنگ، دێ ڕۆیتەر بە کوشندەیی بریندار بوو کاتێک تۆپێک بەر قاچی کەوت و دوای ھەفتەیەک لە سایراکویز گیانی لەدەستدا. ئەوە تۆمارکراوە، کە نەیارانە فەرەنسییەکان بە تەقەکردنی سڵاویان لێکردوە وەکو ڕێزێک بۆی؛ لە ١٨ی ئازاری ١٦٧٧دا، دێ ڕۆیتەر پرسەیەکی شاھانەیی دەوڵەتی بۆ کرا. تەرمی ناوبراو لە نیوێ کێرک، لە ئەمستردام بە خاک سپێردرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میشێل دێ ڕۆیتەر تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میشێل دێ ڕۆیتەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.