سوھەیل خورشید عەزیز ناسراو بە مامۆستا شەماڵ (مردووی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە کفری، عێراق) مێژوونووس، جوگرافیاناس، نووسەر و چالاکوانی سیاسیی کورد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بوو.
مامۆستا شەماڵ لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢دا لە شاری کفری لە بەردەم ماڵەکەی خۆی تیرۆر کرا.
سوھەیل خورشید عەزیز | |
---|---|
مەرگ | ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ |
ھۆکاری مەرگ | کوشتن |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | مامۆستا شەماڵ |
پیشە | مێژوونووس، جوگرافیاناس و نووسەر و چالاکوانی سیاسی |
حیزبی سیاسی | تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان |
سوھەیل خورشید عەزیز لە ساڵی ١٩٦٠ لە کفری لە دایک بوو. ئەو لە فەرمانگەی کشتوکاڵی کفری فەرمانبەر بووە.
سوھەیل خورشید عەزیز لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ شاری کفریی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا.
تەرمی سوھەیل خورشید، لەمەراسیمێکدا لە شاری کفری بە خاک سپێردرا.
پەیکەرەیەکی مامۆستا شەماڵ بە دەستی مامۆستایانی بەشی شێوەکاری لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی کفرییەوە درووستکرا و لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ ھاوکات بە یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی مامۆستا شەماڵدا، لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداریى ژمارەیەکى بەرچاو لە توێژە جیاوازەکان، لە ناوەندی شارۆچکەی کفریدا پەردە لەسەر پەیکەرەکە لادرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مامۆستا شەماڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.